باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق سەرەخۆشی لە قوربانییانی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە سۆران دەکات و دەڵێت: پرسە و نزاکانمان لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکانە.

رۆژی شەممە (9ـی کانوونی یەکەمی 2023) ئەلینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) ئاماژەی بەوەکردووە، “زۆر هەست بە خەمباری دەکەم بۆ ئەوانەی لە رووداوی ئاگرکەوتنەوە کارەساتبارەکەی باڵەخانەیەک لە سۆران – هەولێر گیانیان لەدەستدا”.

رۆمانۆوسکی باسی لەوەشکردووە، ” پرسە و نزاکانمان لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکانە”.