خەبات- رەنجبەر بەرزنجی:
ئەگەرچی ماوەیەکی زۆر بەسەر کردنەوەی فەرمانگەی ژینگەی سۆران تێناپەڕێت، بەڵام فەرمانگەکە هەر لەسەرەتای کردنەوەیدا هەوڵەکانی خۆی لە خزمەتکردنی بواری ژینگەپارێزیی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چڕکردۆتەوە، (هەژار ماهیر) بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سۆران لە میانەی چەند پرسیارێکی خەباتدا باس لە هەڵمەتە ژینگەییەکانیان لە ناوەندەکانی خوێندندا دەکات.
هەڵمەتە ژینگەییەکان
سەرەتا (هەژار ماهیر) بەرێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سۆران لەبارەی هەڵمەتە ژینگەییەکانیان لە ناوەندەکانی خوێندن گوتی: له درێژه‌ی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی له نێوان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ده‌سته‌ی ژینگه‌دا هه‌یه چ بۆ بایه‌خدان به پڕۆژه‌ی سه‌وزكردنی ناوه‌نده‌كانی خوێندن و چ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی سه‌وز له‌و ناوه‌ندانه‌ی، كه ڕێژه‌ی سه‌وزایی پێویستیان به‌پێی ڕێنماییه‌كانی ژینگه بۆ ئه‌نجام نه‌دراوه، چ بە پێشكه‌شكردنی سیمیناری ژینگه‌یی یا چالاكی جۆراجۆری ژینگه‌یی، به هاتنه‌كایه‌ی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی ئیداره‌ی سۆران، سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی میلاك و پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی فه‌رمانگه، به‌ڵام له گه‌یاندنی زۆرترین په‌یامی هوشیاری ژینگه‌یی كۆڵمان نه‌داوه، له قوتابخانه‌كانی سنووری ئیداره‌ی سۆران هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی هوشیاری ژینگه‌یی له هه‌موو په‌روه‌رده‌كانی سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سۆران ئەنجام دراوە، به‌بێ جیاوازی، له‌م سۆنگه‌یه‌وه وه‌ك فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی ئیداره‌ی سۆران سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌نیا به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌یه، به‌ڵام به‌رده‌وام بووه له گه‌یاندنی زۆرترین په‌یامی هوشیاری ژینگه‌یی و له ماوه‌ی ئه‌مساڵه‌دا به ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نویێ خوێندن (٢٢) قوتابخانه و ناوه‌ندی زانستی و په‌یمانگه‌مان به سه‌ركردۆ‌ته‌وه و زۆرترین په‌یامی هوشیاری ژینگه‌یی له رێگه‌ی داتاشۆ و كورته ڤیدیۆ و شانۆگه‌ری و كردنه‌وه‌ی پیشانگا گه‌یاندووه، چونكه به گرنگترین ئه‌و رێگه‌یه‌مان زانیووه كه په‌نای بۆ ببه‌ین بۆ ژینگه‌پارێزی، ئه‌وەش بەهۆی نه‌بوونی هیچ وانه‌یه‌كی ژینگه‌یی له ناو ناوه‌نده‌كانی خوێندن، لەو هەڵمەتانەدا زانیاری و راستییه‌كان له‌سه‌ر دابونه‌ریت و كلتووره جیاوازه‌كان و به‌های ژینگه پێشکەش بە قوتابیان کراوە، به‌وه‌ش قوتابی كه‌سییه‌تی راست و ئه‌رێنی هاوسۆز له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی بۆ دروست دەبێت.
ئامانج لە هەڵمەتە ژینگەپارێزییەکان
هەر لە درێژەی پرسیارەکانی خەباتدا بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سۆران لە بارەی ئامانجیان لەو هەڵمەتە ژینگەییانە گوتی: وه‌ك فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی سۆران هەڵمەتەکانمان هه‌ریه‌ك له قه‌زاكانی سۆران، رواندز و مێرگه‌سۆر و چۆمانی گرتۆتەوە و له‌و (٢٢) قوتابخانه‌یه‌ش، کە سەردانمان کردوون زیاتر له 10 قوتابخانه له گونده دوورەده‌سته‌كان و ئه‌و قه‌زایانە بووه، كه ره‌نگه ته‌نیا (١٥) قوتابی هەبووبێ، به‌ڵام خۆشه‌یستی ژینگه و نیشتمان وای لێكردووین خۆبه‌خشانه‌ش بێ، بچینە دوورترین گوند و زۆرترین سیمینار و په‌یامی ژینگه‌یی بگه‌یەنین، له پاڵ چالاكی رۆژانه‌ی فه‌رمانگه و رۆتینانی فه‌رمانگه‌كانی تر و به‌شداریكردن له چالاكییه‌كانیان، لە راستیشدا ئامانجمان لەم هەڵمەتە ژینگەپارێزییانە بریتییە لە ناساندنی ناوچه‌ی ژینگه‌پارێزی ده‌ڤه‌ری بارزان و كلتووری ژینگه‌پارێزیی ده‌ڤه‌ره‌كه.
گوتیشی: زیادبوونی كۆچی ژینگه‌یی له گونده‌وه بۆ شار و كه‌مبوونه‌وه‌ی كشتوكاڵكردن و هەروەها ناساندن و بەئاگاهێنانەوەی تاک و کۆمەڵەکان بە ژینگە سرووشتییەکان و ئەو سیستەمە ژینگەییانەی تێیدان، په‌روه‌رده‌ی ژینگه‌یی هاوبه‌شی ده‌كات له دانانی سنوورێك بۆ پیسبوونه ژینگه‌ییه‌كان و هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تی له ئاست كێشه ژینگه‌ییه‌كان و شیكردنه‌وه‌ی وردی زانستییانەی ئەو رەفتارانەی دەبنە هۆی پیسکردنی ژینگە و تێکدانی هاوسەنگیی ژینگەیی، لەلایەکی دیکەوە هه‌موو بابه‌ته گشتی و رۆژانه‌ییەكانیان بۆ شیده‌كه‌ینه‌وه، كه پارێزه‌ری ژینگه‌ی قوتابخانه‌كان بن و مادده‌ی پلاستیك و ئه‌و پیسكه‌رانه‌ی بۆ ژینگه ترسناكن، كه‌م بكه‌نه‌وه تاكو نه‌وه‌ی دوای ئێمه هه‌ست به ئاسووده‌یی بكات.