لە شەوی رابردووەوە دوو جار لە گوندی گۆپتەپە لە سنووری مەخموور هێرشکراوەتە سەر سوپای عێراق، فەرماندەی هێزی خۆبەخشی سنوورەکە دەڵێت، سەربازێکی عێراقی کوژراوە و پێنجی دیکە بریندارن. دەشڵێت، “چەکدارانی داعش لە گوندەکەدا گەمارۆ دراون”.
ئەو چەکدارانەی داعش کە بەیانی ئەمڕۆ چووەنەتە نێو گوندی گۆپتەپە و دەگوترێت هەشت چەکدارن، کاتژمێر 11:00ـی شەوی رابردوو لە گوندی عەلیە رەش، رووبەڕووی سوپای عێراق بوونەتەوە؛ سەربازێکیان کوشتووە و چوار سەربازی دیکەشیان بریندارکردووە”.