خەبات: عەلی بانیشاری:- دابەزینـی نرخـی مریشـك نەبووەتـە هـۆی بەرزبوونـەوەی خواسـت لەسـەر گۆشـتی ئـەو پەلـەوەرە. بـەراورد بــە هەفتــەی ڕابــردوو نرخــی هــەر كیلۆیــەك گۆشــتی مریشــكی ســپی 1000 دینــار دابەزینــی بەخۆیــەوە بینیـووە. یەكێـك لـە مریشـك فرۆشـەكان بـازاڕی سـەیداوەی شـاری هەولێـر دەڵێــت: نەڕۆیشــتنی مریشـك بـۆ خـواروو و ناوەڕاسـتی عێـراق، نرخـی مریشـكی دابەزانـدووە. لـە هەرێمـی كوردسـتان نزیكــەی 1800 كێڵگــەی پەلــەوەری بــە موڵــەت و زیاتــر لــە 700 پــڕۆژەی بە خێوكردنــی مریشك بەشێوەی نایاسایی هەیە.
بەپێــی وتــەی خــاوەن كێڵگــە پەلەوەرییــەكان، لــە ئێســتادا تێچــووی كیلۆیــەك مریشــكی گۆشــت 2800- 2900 دینــار لەســەر خــاوەن كێڵگــەكان دەكەوێــت. بەرزبوونــەوەی بەشــێك لــەو تێچــووە بەهــۆی بەرزبوونــەوەی بەهــای دۆلاری ئەمریكییـە بەرامبـەر بـە دینـاری عێراقــی كــە كاریگــەری ڕاســتەوخۆی هەبــووە لەســەر بەرزبوونــەوەی نرخــی عەلەفــی پەلــەوەر لــە بازاڕەكانــی هەرێمــی كوردســتان.
مــام شــاكر، فرۆشــیاری مریشــكە لــە بــازاڕی ســەیداوەی شــاری هەولێــر و دەڵێــت: بــەراورد بــە هەفتــەی ڕابــردوو، هــەر كیلۆیــەك مریشــك نزیكــەی هــەزار دینــار دابەزیــووە. ئــەو هــۆكاری دابەزینــی نرخــی مریشــك بــۆ ئــەوە دەگەڕێنێتــەوە لــە ئێســتادا)) هەنــاردەی پارێزگاكانــی خــواروو و ناوەڕاســتی عێراق ناكرێــت ((دەشــڵێت: بــازاڕی مریشــك سســتە و پێشــر ڕۆژانــە زیاتــر لــە 10 قەفــەز مریشــكامن دەفرۆشــت، بــەڵام ئێســتا چــوار قەفــەز و هەندێــك ڕۆژ كەمرتیــش دەفرۆشــین، ئـەو مریشـك فرۆشـە ئامـاژەی بەوەشـدا، ئەگــەر نرخــی مریشــك بــۆ خــوار 3000دینـار دابەزێـت، دۆخـی بـازاڕی لە ئێسـتا باشـر دەبێـت. گوتیشـی: بەپێچەوانـەی مریشــكی ناســك كــە لــە كێڵگــە پەلەوەرییەكانــی هەولێــرەوە داخڵــی بــازاڕ دەكرێــت، نرخــی هــەر كیلۆیــەك مریشــكی ئومەهــات كــە ســەرچاوەكەی دهۆكــە بــۆ زیاتــر لــە 6000 دینــار بەرزبووەتــەوە، ئــەوە لـە كاتێكدایـە 10 ڕۆژ لەمەوبـەر كیلۆیـەك گۆشـتی ئــەو جــۆرە مریشــكە 5250 دینــار بــوو.
وشــیار هەیــاس، مریشــك فرۆشــێكی تــری بازاڕەكەیــە و دەڵێــت: هەفتــەی ڕابــردوو كیلۆیــەك مریشــكی دەواجیــن 4500-4750 دینــار بــوو، بــەڵام ئەمــڕۆ دوو شــەممە 27ی ترشینــی دووەمــی 2023 بــۆ 3600-3750 دینــار دابەزیــووە. ئــەو گوتیشــی: ڕاســتە نرخـی مریشـك دابەزیـووە، بـەڵام بەهـۆی دواكەوتنــی مووچــەوە هێشــتا كڕیــار كەمــە. ئامــاژەی بەوەشــدا، تــا نرخــی مریشـك هـەرزان بێـت، خواسـت لەسـەر گۆشتی ئەو پەلەوەر زیاتر دەبێت.
ڕاشــیگەیاند: كاتێــك نرخــی مریشــك 2500 دینــار بــوو، خەڵــك هەیــە ڕەنگــە بـە جارێـك 50 مریشـك بكڕێـت بـۆ نـاو بەفرگــر، بــەڵام ئێســتا كــە هێشــتا نــرخ بــەرزە و بــە 3750 دینــارە تەنیــا یــەك مریشـێك دەكڕێـت كـە بـای 10-12 هەزار دینـارە. زیاتـر گوتـی: ئـەو كاتـەی نرخـی مریشـك 2250-2500 دینـار بـوو ڕۆژانـە 14-15 قەفــەز مریشــكم دەفرۆشــت، بـەڵام ئێسـتا چـوار قەفەزیـش نافرۆشـم. ئەوەشــی گــوت: هــەركات مریشــك بـڕوات بـۆ خـواروو و ناوەڕاسـتی عێـراق نرخەكـەی بەرزدەبێتـەوە، بـە پێچەوانـەوە نـرخ دادەبەزێـت، چونكـە خـاوەن كێڵگـە پەلەوەرییــەكان ناچــارن بــە نرخێكــی كەمــتر مریشــكی ســپی بفرۆشــن بــە دوكانــداران.
بەپێـی ئامـاری كۆمەڵـەی خـاوەن كێڵگـە پەلەوەرییــەكان، توانــای بەرهەمهێنانــی مریشــك لــە كێڵگــە یاســاییەكانی هەرێمــی كوردســتان لــە مــاوەی دوو مانگــدا نزیكــەی 29 ملیــۆن و 550هــەزار مریشــكە، ئــەوەش دوو بــۆ ســێ هێنـدەی پێداویسـتی ناوخۆیـە. بەگوێـرەی سـتانداردی جیهانـی سـاڵانە هـەر تاكێـك پێویســتی بــە نزیكــەی 25 كیلۆگــرام گۆشــتی مریشــكە، بــەڵام لــە هەرێمــی كوردســتان هــەر تاكێــك زیاتــر لــە 60كلیۆگرامــی بەردەكەوێــت.