وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری قەدەغەكردنی ریكلامكردن بۆ قاوە و چای دابەزاندنی كێش دەدات.
د، سەركار سورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند: “وەزارەتی تەندروستی بڕیاری دا ئەو چا و قاوانەی كە بەمەبەستی دابەزاندنی كێش یاخود زیادكردنی كێش بەكاردەهێندرێن پێویستە لە ڕێگەی کوالێتی کۆنتڕۆلی جۆری دەرمان ( KMCA) ڕێگەپێدانیان پێبدرێت و ستیكەریان لێبدرێت و تەنیا لە دەرمانخانەكان بفرۆشرێن.”
گوتیشی: “ههروهها ریكلامكردن بۆ ئهم جۆره چا و قاوانه بە هەمووشێوەیەك قەدەغەیە لە ڕاگەیاندنەكانی بینراو و بیستراو و نووسراو وە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.”