خەبات: سەید فاتیح بەرزنجی:- بەڕێز (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی پێشوازیکرد لە بەڕێز (چۆ کیجونگ) کونسڵی گشتی کۆریای باشور لە هەرێمی کوردستان، لە مەراسیمێکدا کونسوڵی گشتی کۆریای باشور جارێکی تر دروشمی (ئێمە دۆستی ئێوەین)ی دوپاتکردەوە و جەختیکردەوە لەوەی بەردەوام دەبن لە هاوکاریەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان، هاوکات ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی پێشکەش بە وەزارەتی تەندروستی کرد، لەلایەن بەڕێز وەزیری تەندروستی، سوپاس و پێزانینی خۆی و وەزارەتی تەندروستی بۆ وڵاتی کۆریای باشوور دەربڕی.