دژه‌تیرۆری كوردستان زانیاری له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند كه هێرشه‌كه به درۆنی بۆمبڕێژكراو ئه‌نجامدراوه.
دژه‌تیرۆری كوردستان ڕایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم کاتژمێر 19:15 لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر لە سنووری پارێزگای هەولێر.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه پێشتر وەک بنکەیەکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەکار دەهات، بەڵام لە 20-10-2023 چۆڵ کراوە.
دژه‌تیرۆری كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه بەهۆی هێرشەکەوە ئاگر لە کۆگەی سووتەمەنی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر کەوتووەتەوە.