بۆ جاری دووەم لە ماوەی مانگێكی دەسپێكردنی جەنگی نێوان سوپای ئیسرائیل و چەكدارانی حەماس، ئەنتۆنی لینكن گەییشتە ئیسرائیل و ئامانجی سەردانەكەشی ئاشكرا دەكرێت.
لە کاتێکدا شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و چەكدارانی حەماس بۆ ماوەی 4 هەفتە بەردەوامە بەبێ وەستان، ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئەمڕۆ هەینی، گەیشتە ئیسرائیل بۆ دووەم جار لەوەتەی دەستپێکردنی جەنگەوە وەک بەشێک لە گەشتێکی نوێی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئەمەریكا، چاوەڕوان دەکرێت وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ئیسرائیل دووپات بکاتەوە، بەڵام هەروەها فشار بخاتە سەر هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەی بارمتە ئەمەریكییەكان لە غەززە ئازاد بكرێن.
بەپێی میدیاكان وا بڕیارە لە میانەی سەردانەیكەدا، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەچوارچێوەی كۆبوونەوەكەدا پێشنیاری راگەیاندنی ئاگربەستی ماوەكورت بخاتە روو ئەمەش بۆ ئازادكردنی سەرجەم بارمتەكانی دەستی چەكدارانی حەماس هەروەها فشار زیاتر بكات بەمەبەستی گەیشتنی هاوكارییە مرۆییەكان بۆ دانیشتووانی غەزە.