بۆچى پارتی بارەگاكەی بە زانکۆی کەرکوک بەخشی؟

254

هۆزان رەمەزان
بەخشینی بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارتیمان بەزانکۆی کەرکووک هەنگاوێکی گرنگە بۆ تەبایی و پێکەوە ژیان لەشاری کەرکووک، بەداخەوە لەدوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە پارتی سەرجەم بارەگاکانی لەلایەن گروپە میلیشیاکان و سوپاوە داگیرکراوە، سەرۆك وەزیرانی ئێستا و رابردوو چەندان بڕیاریان بۆ رادەستكردنەوەی بارەگاكانی پارتی دەركرد، بەڵام هیچ بڕیاریکیان جێبەجێ نەکرا، كار گەیشتە ئەوەی بەپیلانی گروپە میلشیاکان و شۆڤینی دژ بە کورد و پارتی هەستان بە رێگەگرتن لە دانیشتوانی کەرکووک، هاتوچۆی نێوان کە رکووک – هەولێر بۆ ماوەی شەش ڕۆژ ڕاگیرا، دواجار خەڵکی شارەکە ئەو ناحەقیەیان پێ قبوڵنەکرا و راپەڕین دژ بەو ستەم و زۆردارییە، ئەوەبوو لە لایەن گروپە میلشیاکانەوە تەقە لەچوار رۆڵەی نەبەرد و ئازاو چاونەترس كرد و شەهیدكران.

بەنسبەت پارتی، بارەگا هیچ گرنگییەکی ئەوتۆی نیە، بەڵکو بەمافی خۆمان دەزانی، بۆیە وەرمان گرتۆتەوە، دواجار بە بڕیاری سەرۆک بارزانی لە کۆبونەوەی کۆمیتەی ناوەندی پارتیمان دا بڕیار درا بارەگاکە ببەخشرێتە زانکۆی کەرکووک، ئەمەش ئەوە دەردەخات پارتی لەپێناو ئاشتی و تەبایی بۆ رێگەگرتن لە فیتنە و ئاژاوە ئەم بڕیارە گرنگ و چارەنووسسازەی دا، هەموو ماڵی کوردێکی بەشەرەف بارەگای پارتی یە، دوا بەدوای ئەم بڕیارەی جەنابی سەرۆک بارزانی، بۆ دانیشتووان و مامۆستایان و قوتابیانی ئەم شارەوە، کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و پێشوازیەکی گەرمی لێکرا، پارتی بڕوای تەواوی بەپێکەوە ژیان لەگەڵ سەرجەم نەتەوەکان لە کەرکووک دا هەیە.

ئە ندامی لقی3 پ.د.ك