خەبات: سۆلین سلێمان:- هونەرمەندی دەنگخۆش بەشیر ئازاد وەک پشتگیرییەک بۆ کوردانی رۆژئاوا و ئەو دۆخەی ئێستا تێیدا دەژین و ئەو گۆرانییەک بەسەر نەهامەتییەکانی ڕۆژئاوادا دەچڕێت، ئەو بەرهەمە نوێیەی بەشیر ئازاد بۆ ڕۆژئاوای گوتووە لە ئاوازی هونەرمەند و ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیرە، تێکستی گۆرانییەکەش لەلایەن ئەدیب چلکی نووسراوە، کاری ئەرەنجمێنتیش لەلایەن سەرکان تەنکەوە بۆ ئەو ئەو گۆرانییەی بەشیر ئازاد ئەنجامدراوە، بەشیر ئازاد بەیەکێک لە گۆرانیبێژە دەنگخۆشەکان دادەنرێت و توانی لە هونەردا بەرەوپێش هەنگاو بنێت و لە بەرنامەیەکی گۆرانی وتندا دەرکەوت چەند کارێکی لەگەڵ هەڵکەوت زاهیر کردووە، خاوەنی دوێتێکیشە لەگەڵ خانمە هونەرمەند دکتۆرە بەڵقیس.