خەبات: مسلم دۆله‌مه‌ری:- له‌دیداری ئه‌مجاره‌ی هونه‌ریمان چاومانكه‌وت به‌شێوه‌كار و میوزیكژه‌ن هه‌یفا عەلی ناسراو به ( هه‌یڤ ) لەنێو هونه‌ریدا، له‌وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی ڕۆژنامەی خەبات دا هه‌یڤ وەڵامی پرسیارەکانی داینەوەو باسی له‌ژیان و ئه‌زموونی هونه‌ری خۆیكرد.
*سه‌ره‌تا بابزانین هه‌یڤ كێیه و كه‌ی هه‌نگاوی ناوه بۆ نێو دنیای هونەر؟
من ناوم هه‌یفا عه‌لییه و نازناوی هونه‌ریشم ( هه‌یڤ ) ه ، خه‌ڵكی زاخۆمه و ئێستاش دانیشتووی دهۆكا ده‌لالم ، ده‌رچووی په‌یمانگەی هونه‌ره جوانه‌كانم به‌شی میوزیك ئامێری ( پیانۆ ) هه‌روه‌ها به‌شی دیزاینیشم له‌كۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌كان تەواوکردووە، له‌ته‌مه‌نی خوێندنی سه‌ره‌تایم ده‌ستی باشی شێوه‌كاریم هه‌بووە، هه‌روه‌ها به به‌رده‌وامی له‌قوتابخانه و یاده‌كاندا گۆرانیم ده‌گوتەوە و میوزیكم ده‌ژه‌نی ، هه‌ر بۆیه‌ش به‌حه‌زه‌وه توانیم په‌یمانگە و كۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌كان ته‌واو بكه‌م.
*زیاتر حه‌ز به‌ژه‌نینی میوزیك ده‌كه‌ی یان دروستكردنی تابلۆ، تابلۆكانت زیاتر گوزارشت لەچیده‌كه‌ن ؟
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك مامۆستای میوزیك بوومه به‌تایبه‌ت (پیانۆ) به‌ڵام زیاتر حه‌ز به تابلۆ کێشان ده‌كه‌م، پێموایه زیاتر خۆم له‌نێو تابلۆكانمدا ده‌بینمه‌وه نه‌ك میوزیك ، تابلۆكانیشم به زۆری گوزارشت لە سروشت و جوانی كوردستان ده‌كه‌ن، جارجاریش له‌نێو تابلۆكانمدا ئێش و ئازاری ئافره‌تی كورد ده‌رده‌كه‌وێت.
*كام ڕه‌نگ لای تۆ گرنگه؟
زیاتر حه‌ز بەڕه‌نگی سه‌وز ده‌كه‌م چونكه چاوه‌كانیشم سه‌وزن ، هه‌روه‌ها ڕه‌نگی سپیش لای من پیرۆز‌و گرنگه چونكه نیشانه‌ی ئاشتی و یه‌ك ڕێزی گه‌لانه.
*هونه‌ر لای تۆ حه‌زه یان پەیداکردن و بژێوی ژیان؟
هونه‌ر بۆ من حه‌ز و ئیلهامه،. چونكه هه‌موو كه‌سێك ناتوانێت ببێت به‌هونه‌رمه‌ند، ئه‌گه‌ر حه‌زی تایبه‌تی هونه‌ری و ئیلهامی شاراوه‌ی خودایشی نه‌بێت ،بۆیه ده‌ڵێم هونه‌ر بۆمن حه‌زو ئیلهامه، تادواساتی ژیانم له‌م حه‌زو ئیلهامه‌م به‌رده‌وام ده‌بم.
*چیبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هونه‌ری ئێمه‌ش بگات به‌هونه‌ری جیهانی و خه‌ڵكی ئێمه‌ش زیاتر گرنگی به‌هونه‌ری خۆماڵی بدات؟
ڕاستی ئه‌مه زۆری ده‌وێت، چونكه پێویسته له‌تاكی كۆمه‌ڵگەوه ده‌ست پێبكرێت و حه‌زی هونه‌ری لای زۆر بكرێت و وایلێبكرێت له‌بڕی ئه‌وه‌ی حه‌ز به‌كڕینی شتێكی بێسوود بكات تابلۆی هونه‌رمه‌ندێکی خۆمان بكرێت و له‌ماڵه‌كه‌ی هه‌ڵیواسێت ، چونكه هونه‌ر زمانێكه هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت لێی تێبگانت، پشتگیری تاكی نیشتمانه‌كه‌مان سه‌نگی زۆری هه‌یه بۆ گه‌یشتنی ئاستی هونه‌ری كوردیمان به‌هونه‌ری وڵاتانی بیانی.
