خەبات: سۆلین سلێمان:- ژینا وەیسی، کچی هونەرمەندی گۆرانیبێژ عەزیز وەیسی ڤیدیۆ کلیپێکی گۆرانی لەگەل باوكی بەناوی (بژوێنە) بڵاودەكاتەوە، هونەرمەند عەزیز وەیسی باوکی لە ئینستاگرام کورتە ڤیدیۆییەکی بەرهەمە تازەکەی ژینای کچی داناوەو ئاماژە بە کاری وێنەگرتنی ڤیدیۆ کلیپەکەی ژینای کچی کردووە کە لەلایەن پەیمان زەمانییەوە بەرهەم دەهێنرێت، ژینا عهزیز وەیسی کچی هونەرمەندی میللی عەزیز وەیسییە و لە جوانڕۆیی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، ماوەیەک دەبێت دەستی بە کاری هونەری کردووە و لە ڤیدیۆ کلیپەکانیدا زیاتر لەگەڵ باوکی دەردەکەوێت و لەلایەن باوکییەوە پشتگیری دەکرێت لەکاری هونەری.