سه‌ره‌تا وه‌رزش ڕیاڵ ترسی لە بەشداریكردنی گولەر هەیە بۆ یارییەکەی سیڤییا

ڕیاڵ ترسی لە بەشداریكردنی گولەر هەیە بۆ یارییەکەی سیڤییا

120
ئاردا گولەر یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید دوای ئەوەی لەم وەرزەدا دووجار لە پێکان چاکبووەوە لەگەڵ تیپی یەکەمی تۆپی پێ، گەڕایەوە بۆ ڕاهێنانەکان، ئەمە لەكاتێكدایە كە گزلەر لە دوای چوونی بۆ ریال مەدرید، تا ئێستا لە گە ڵ تیپەکەی دەرنەکەوتووە و یاریی نەكردووە.
لە ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی مارکادا هاتووە کە ئاردا گولەر لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە، بەڵام ستافی پزیشکی پێیان وایە پێویستە لەشجوانی بەهێزتر بکرێت پێش ئەوەی دەستبکات بە تێکەڵکردنی لەگەڵ داینامیکی یارییەکانی تیپەکەدا.
یانەکە وریا دەبێت، بۆیە ڕەنگە یەکەم یاریی لەگەڵ ڕیال مەدرید کەمێک دوابکەوێت و ڕەنگە بەشداری یارییەکەی سیڤیلیا نەکات.