ئەمڕۆ شەممە 21ی ئۆكتۆبەری 2023، میدیاكان بڵاویان كردەوە، دەروازەی (رەفەح) لە لایەن ئیسرائیلەوە كراوەتەوە و ڕێگە دراوە یەكەمین باری هاوكارییەكان لە میسڕەوە بگەیەندرێتە كەرتی غەززە.
له‌دوای ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه هه‌ڵگیرساوه له نێوان سوپای ئیسرائیل و حه‌ماس، ده‌روزاه‌ی ره‌فه‌ح داخرابوو، ئه‌مڕۆ كرایه‌وه بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان به دانیشتوانی كه‌رتی غه‌ززه.
ئه‌وه‌ش به یه‌ك ڕۆژ دوای كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی سكرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هات كه له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی ره‌فه‌ح ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردبوو، مه‌رجه‌كان ڕێگری ده‌كه‌ن بۆ گه‌یاندنی هاوكاریی بۆ غه‌ززه.
كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی ره‌فه‌ح دوای ئازادكردنی دوو بارمته‌ی ئه‌مریكی هات، له نێوان ده‌یان بارمته‌ی تر كه لای حه‌ماسن له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئه‌م شه‌ڕه‌ی دوایی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس.
له‌وكاته‌وه‌ی كه شه‌ڕ له نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس ده‌ستی پێ كردووه، وێڕای بانگه‌وازی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی جیهانی، ئیسرائیل بۆ گه‌یاندنی هاوكاری بۆ غه‌ززه ده‌روازه‌ی ره‌فه‌حی نه‌ده‌كرده‌وه، سه‌رئه‌نجام ئه‌مڕۆ ئه‌و ده‌روازیه‌ی كردووه یه‌كه‌مین باری هاوكاری گه‌یه‌ندرایه غه‌ززه.