له‌میانه‌ی كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق و شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی ئیتیحادی دانیشتین و تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه له نێو ناكۆكییه سیاسییه‌كان، هه‌بوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە (18ـی تشرینی یەکەمی 2023) ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەگەڵ وەزیری دارایی حکومەتی عێراق و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبووینەوە، هەموو زانیاری و داتاکانی خۆمان پێشەکەش کرد، هاوکات تا رادەیەکی باش تێگەشتنی هاوبەشمان هەبوو لەسەر چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و جیاکردنەوەی لە خەرجی راستەقینە، هەروەها جیاکردنەوەی لە کێشە سیاسییەکانیش.
ناوبراو راشیگەیاند، ئەو زانیاری و داتایانەی لەسەر لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێشکەشمان کرد لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێڕاق و وەزیری دارایی حکومەتی عێراق جێگەی باوەڕبوو.
وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەدا، لە کۆبوونەوەکانمان توانیمان هۆکارەکانی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە راستگۆیی و بە شەفافی باس بکەین.
ئاوات شێخ جەناب، گوتی: لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و وەزیری دارایی حکومەتی عێراق کاردانەوەیەکی دۆستانەیان هەبوو لەسەر لێکتێگەیشتنی نێوانمان، هەروەها نییەتی جددییان هەبوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
گوتیشی: هەردوولامان هاوڕا و هاوهەڵوێست بووین لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی هەمیشەیی.