خەبات: سۆلین سلێمان:- گۆرانیبێژ ئالان عەبدوڵا ناسراو بە (سانی میلۆدی ) گەنجێکی دەنگ خۆشی شاری دهۆکە، لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ خەبات باس سەرەتای کارە هونەرییەکانی و تا ئێستا بەردەوامە، ئەو هونەرمەندە دەڵێت: ئەو کارانەی کەلە ناو ستۆدیۆکەم ئەنجام دەدرێن زۆرن، زۆر گۆرانیبێژ سوودیان لێی وەرگرتووە و پرۆگرامی پێشکەوتوو لە بواری میوزیکدا لە ستۆدیۆکەی من ئەنجام دەدەن.
لەبارەی ئەوەی هەم میلۆدی هەمیش تێکست بۆ هونەرمەندان دەنوسێت دەڵێت: لە ئێستادا هەم مێلۆدی هەمیش تێکست بۆ هونەرمەندان ئامادە دەکەم، لەلایەکی تر ئەوان هەر جۆرە داواکاری میوزیکیان هەبێت من بەو شێوەیە بۆیان دروستدەکەم ، هەندێک جاریش بەخۆم بەهەموو کارێک هەڵدەستم تەنها گوتنی گۆرانییەکە کاری ئەوان دەبێت.
سانی میلۆدی لەوەڵامی ئەو پرسیارە هونەری کوردی لە ئێستادا لە چ ئاستێک دەبینیت لە ڕووی ئاواز و تێکستی گۆرانییەکان؟ دەڵێت: هونەری کوردی لە ئێستادا زۆرباشە، گۆرانی باشمان گوێ لێدەبێت کە ئاواز و تێکستیان جوانە، بە پێچەوانەوەشەوە هەندێک گۆرانیبێژ هەن کە گۆرانییەکانیان شایەنی گوێگرتن نین، چونکە بە دەنگی ڕەسەنی خۆیان گۆرانی ناڵێن بەڵکو بە پرۆگرام دەسکاری دەنگیان دەکەن وەک پرۆگرامی (autotune) هەرچەند هەموو ئەو پرۆگرامە ئەم پرۆگرامە بەکاردێنن بۆ جوانی پاکی گۆرانییەکە، بەڵام تەنها بەرێژەیەکی کەم لەگەڵ ئەوەی هەندێک لە سنوور دەرباز دەکەن، هیوادارم زیاتر گرنگی بە هونەری کوردی بدەن و زیاتر پشگیرییان بکرێت.
سانی میلۆدی لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٣ یەو خەڵکی شاری دهۆکە، لە ئێستاشدا هەر لەوێ نیشتەجێیە، خاوەنی چەند چەند بەرهەمێکی تایبەت بە خۆیەتی لەگەڵ چەند دوێتێک, هەروەها بەرهەمی (ئەڤینا ئێک لا) کە بە دوێت لەگەڵ ئەرکان بڵاوبیان کردبووو لە ئێستادا لە یوتیوب خاوەنی زیاتر لە ٢ ملیۆن بیبەرە.