سوپای ئیسرائیل دانیشتووانی باکووری غەززە ئاگادار دەکاتەوە، کە لە ماوەی 24 کاژێردا ناوچەکانیان جێبهێڵن و رووبکەنە باشووری کەرتەکە. نەتەوە تەکگرتووەکانیش هۆشداری لە تێکچوونی دۆخەکە دەدات. 

 

رۆژی هەینی، 13ـی تشرینی یەکەمی 2023، سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا داوای لە 1.1 ملیۆن دانیشتووی باکووری غەززە کرد، ناوچەکەیان جێبهێڵن و دەشڵێت: “هێزە بەرگرییەکانی ئیسرائیل داوا لە دانیشووانی سیڤیلی غەززە دەکەن بۆ ئەوەی سەلامەتییان پارێزراو بێت، روو بکەنە باشووری غەززە”.

سوپای ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکات، ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە غەززە و دەڵێت: “تیرۆریستانی حەماس لەنێو تونێلەکان و لەژێر ماڵەکان خۆیان حەشارداوە”.