
لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق هەردوولا جەختیان لە گرنگى و پێوستيى تهبايى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و يه‌كده‌نگى و يهكههڵوێستييان له به‌غدا كرده‌وه.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 09ـی 10ـی 2023 له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ستيڤن هيچن باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق، لەباره‌ى پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى سياسيى عێراق، بيروڕايان گۆڕييهوه.
له ديدارهكهدا باسيان له په‌يوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و ئاڵنگارييانه كرد كه ڕووبه‌ڕوويان ده‌بێته‌وه. له‌مباره‌یەوه هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگى و پێوستيى تهبايى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و يه‌كده‌نگى و يهكههڵوێستييان له به‌غدا كرده‌وه.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، دۆخى سووريا و كه‌مپى ئه‌لهۆل و گرنگيى پاراستنى سه‌قامگيرى، دوايين پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جيى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
