سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی نوێى ئه‌ڵمانيا لە عێراق کۆبووەوە و جەختی کردەوە کە بۆ سه‌قامگيرى له عێراق ده‌بێ سيستمى فيدراڵى به دروستى جێبه‌جێ و جێ‌گير بكرێت.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌يانيى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 09ـی 10ـی 2023 پێشوازى له كريستيانه هۆمان باڵيۆزى نوێى ئه‌ڵمانيا له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه له ژماره‌يه‌ک لە ديپلۆماتكار و پله‌دارانى سه‌ربازى پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا نێچيرڤان بارزانى وێڕاى به‌خێرهاتنی، پيرۆزبايي ده‌ستبه‌كاربوونى له باڵيۆزى نوێى ئه‌ڵمانيا كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا خۆشحاڵييان به ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و باسيان له فراوانكردنى زياترى بواره‌كانى په‌يوه‌ندى و هاريكاريى هاوبه‌ش كرد.
هه‌ردوولا باشتربوونى دۆخى ئه‌منيى عێراقييان به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا، به‌ڵام دووپاتيان كرده‌وه كه هێشتا داعش مهترسييهكى ڕاستهقينهيه و هه‌ڕه‌شه له ئاسايش و سه‌قامگيرى ده‌كات، بۆيه ده‌بێ له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام بن. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى سوپاسى ئه‌ڵمانياى كرد بۆ پشتيوانيى سه‌ربازى و مرۆيى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دۆخى سياسيى عێراقيان تاوتوێ كرد و هه‌ردوولا له‌سه‌ر پێويستى و گرنگيى جێبه‌جێكردنى سيستمى فيدراڵى له عێراق هاوڕا بوون. له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه بۆ سه‌قامگيرى له عێراق ده‌بێ سيستەمى فيدراڵى به دروستى جێبه‌جێ و جێ‌گير بكرێت.
فراوانكردنى ئاڵوگۆڕى بازرگانيى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌وڵدان بۆ فرهچهشنكردنى سه‌رچاوه‌كانى داهات له عێراق و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
