ئەمڕۆ دووشه‌ممه 9/10/2023 ڕاگه‌یاندرا كه نیوه‌شه‌وی ڕابردوو، به‌هۆی هێرشی مووشه‌كیی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌ر به په‌یه‌ده له گوندی حه‌مزه‌ی ناوچه‌ی كۆچه‌راتی ده‌وروبه‌ری دێریكی ڕۆژهەڵاتی قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان زیانی گه‌وره‌ی لێ کەوتووەتەوە.
سه‌رچاوه‌ی تایبه‌ت ڕایگه‌یاند، ده‌یان كه‌س له ئاسایشی په‌یه‌ده كوژراون و بریندار بوون و بریندارەکان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی نیشتمانیی دێریك و نه‌خۆشخانه‌كانی دیكه كراون.
ڕوونیش كراوه‌ته‌وه، ئه‌و سه‌ربازگه‌یه نزیكه‌ی 300 چه‌كداری ئاسایشی په‌یه‌ده‌ی تێدا بووه كه سه‌رقاڵی مه‌شق و راهێنان بوون.
دوای ئه‌و هێرشه به‌رپرسانی په‌یه‌ده و ناوچه‌كه داوا له خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن بچنه نه‌خۆشخانه‌كان بۆ به‌خشینی خوێن.