سه‌ره‌تا وه‌رزش مێسی ناوی سەخترین گۆڵپارێز ئاشکرا دەکات کە لە ژیانی وەرزشیدا ڕووبەڕووی بووەتەوە

مێسی ناوی سەخترین گۆڵپارێز ئاشکرا دەکات کە لە ژیانی وەرزشیدا ڕووبەڕووی بووەتەوە

130
لیۆنێل مێسی یاریزانی ئەرژەنتینی، ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە باسی لە سەخترین گۆڵپارێز کرد کە لە ژیانی وەرزشیدا ڕووبەڕووی بووەتەوە، ناوێکیشی هێنا کە کەس چاوەڕێی نەدەکرد.
مێسی دووپاتی کردەوە کە فرایزەر فۆرستەری گۆڵپارێزی ئینگلیزی باشرین ئاستی گۆڵپارێزێکی لەبەردەمیدا پێشکەش کرد لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا، كە بۆ ئەو سەختترین گۆڵپارێز بووە.
مێسی ئاماژەی بە ئاستی فرایزەر کرد کە پێشر گۆڵپارێزی یانەی سێڵتیکی سکۆتلەندی بوو، لە کاتی یارییەکەی بەرامبەر بەرشەلۆنە لە قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا لە ساڵی 2012 .
مێسی لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەو ئاستەی فرایزەر فۆڕستەر بەرامبەر ئێمە بۆ ماوەیەکی زۆر وەک بابەتی گفتوگۆ ماوەتەوە، شتێکی ئاسایی نەبوو، سێڵتیکیش لەو کاتەدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا.