
پاش ئەو هێرشە بەرفراوانەی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 7ی ئۆكتۆبەری 2023 لەلایەن بزووتنەوەی حەماسەوە كرایە سەر كەرتی غەززە، سوپای ئیسرائیل حاڵەتی ئامادەباشیی بۆ جەنگ ڕاگەیاند.
كەمێك لەمەوبەر، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل بەفەرمی ڕایگەیاند، چەكدارانی بزووتنەوەی حەماس ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانیان لە ڕێگەی مووشەك و دزەكردنی چەكدارەكانییەوە بۆ نێو خاكی ئیسرائیل دەست پێ كردووە.
جەختیشی كردەوە كە سوپای ئیسرائیل دانیشتووانی وڵاتەكە دەپارێزن و ”باجێكی قورس بە بزووتنەوەی حەماس دەدەن.”
هاوكات داوای لە دانیشتوانی وڵاتەكەی كرد، بەدەنگ داواكاریی سوپاوە بچن و لە نزیك ناوچە پارێزراوەكان بمێننەوە و داواشی لە دانیشتوانی كەرتی غەززە كرد، لە ماڵەكانیاندا بمێننەوە.
هەر لەو ڕاگەیاندراوەدا گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل حاڵەتی ئامادەباشیی بۆ شەڕ ڕاگەیاند.
ئەمە لە كاتێكدایە كە بەیانیی ئەمڕۆ چەكدارانی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە ڕێگەی هەزاران مووشەك و دزەكردنەوە بۆ نێو خاكی ئیسرائیل، هێرشێكی فراوانی كردە سەر كەرتی غەززە و تاوەكوو ئێستا ژمارەیەك كەسی سڤیل كوژراون و بریندارن.
بهپێی زانیارییهكان، چەکدارانی حهماس له ڕێی ئۆتۆمبێل و پهڕهشووتهوه چوونهته ناو ئیسرائیلهوه.
دوای هێرشی فراوانی چهكدارانی فهلهستینی بۆ سهر ئیسرائیل خەڵکی ئیسرائیل بەکۆمەڵ لە شوێنەکانی خۆیان ڕایان کرد.