هێزێكی ئه‌منیی له شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق، كه‌ناڵى به‌غدادییه‌ی داخست، ئه‌مه‌ش دوای خۆپیشاندانێكی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در هات.
میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه، هه‌ردوو باره‌گای كه‌ناڵی به‌غدادیه له ناوچه‌ی وه‌زیرییه و شه‌قامی ئه‌بوونوئاس له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منییه‌وه داخرا.
دوێنێ سێشه‌ممه 4ی 10ی 2023، لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویان كرده‌وه كه ئاماده‌ی گربوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی ده‌بن له‌به‌رده‌م كه‌ناڵی به‌غدادیه له به‌غدای پایه‌ته‌ختی عێراق، له‌سه‌ر سه‌رزه‌نشتكردنی موقته‌دا سه‌در، له‌و كه‌ناڵه‌وه، شه‌وی ڕابردووش لایه‌نگرانی سه‌در گردبوونه‌وه و پاشان كه‌ناڵه‌كه له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منییه‌وه داخرا و ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراقیش هۆكاری داخستنی ئه‌و كه‌ناڵه‌ی بۆ پێشێلكردنی مه‌رجه‌كانی په‌خش و نه‌بونی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌منیی گه‌ڕاندوه‌ته‌وه.