خەبات: پەریهان عومەر:- خانمە دیزاینەر شاناز جەمال لە دیدارێکی تایبەت بە (خەبات) باس لەکارو پیشەکەی خۆی دەکات و دەڵێت: کەلتوور شوناسی هەموو نەتەوەیەکە، هەربۆیه بیرم کردەوە بەشێوەیەکی جیاواز و نوێ کاربکەم لەسەر پاراستن و هێشتنەوەی کەلتووری نەتەوەكەمان، ئەویش بە کۆکردنەوەی هەموو ئەو بابەت و پارچە بەنرخانەی کە لەباب و باپیرانمان بۆمان جێماوە ،جارێکی تر کۆکردنەوەو نەخشاندیان لەسەر شێوەیەکی جوان و بەدیزاینێکی سەردەمیانە،وەک بابەتی ڕازاندنەوەی ناو ماڵ و خانمان و پیاوان.
هەروەها ئەو خانمە دیزاینەرە گووتی: لەماوەی دەست پێکردنم بەم کارە تا ئاستێکی باش توانیوومە لەڕێگای بەشداری کردنم و نیشاندانی بەهرەو هونەرییەکەم تا ئێستا ببمە خاوەنی 30بروانامەو ڕێزلێنان لەناوخۆ و دەرەوە، دیارترنییان سوپاس نامەی ئاشتی پاپای فاتیکانە، روونیشیکردەوە پشت بەخوای گەورە کارو چالاکی نوێمان بەرێوەیە ناوەستم تا دواهەناسەم کاردەکەم بۆناساندنی کەلتوری کوردی بەجیهان، لە کۆتایشدا شاناز جەمالی دیزاینەری دەڵێت: دواقسەم بۆ هەموو خانمانی کوردستان ئەوەیە هیچ کات نەوەستن هەوڵ بدەنب بۆ هێنانەدی خەون و ئاواتەکانتان بەهیواوە کاربکەن و هەوڵبدەن تادەگەن بەلوتکەی سەرکەوتن.









