پارێزگاری نه‌ینه‌وا ڕه‌خنه‌ی توند له كرده‌وه‌كانی ڕه‌یان كلدانی و ئه‌سوانی برای ده‌گرێت و ڕایده‌گه‌یه‌نێ، ده‌ستیوه‌ردان له كاروباری ئیداری ده‌كه‌ن و حه‌شدی شه‌عبیشیان بۆ حه‌مدانیه و تلكێف هێناوه.
نه‌جم جبووری، پارێزگاری نه‌ینه‌وا له‌میانه‌ی دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی كه‌ناڵی دیجله، ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر خوا له‌شه‌ڕی ئه‌سوان كه (برای ڕه‌یان كلدانییه)، بمانپارێزێت، ئێمه له خێر و باشیداین، دۆخی حه‌مدانیه باش بوو، ئه‌وانیش حه‌شدیان هێنا بۆ ناوچه‌كه له كاتێكدا له حه‌مدانیه پێویستیان پێ نییه، چونكه له حه‌مدانیه پۆلیس و سوپا هه‌یه.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، من له حه‌مدانیه ده‌ركراوم یان ئه‌سوان له حه‌مدانیه ده‌ركراوه؟، ئه‌وه ئه‌وه ده‌ركراوه، زۆر جار له حه‌مدانیه كێشه‌وبه‌ره له‌نێوان ئه‌وسوان و پیاوانیی ئایینی ڕووی ده‌دا و سوپاش ڕیگری ده‌كرد له هه‌وڵی دروستكردنی گرژیی، له حه‌مدانیه پێویست به لیوای 50ی حه‌شدی شه‌عبی ناكات.
باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و ئه‌سوانه نه‌ك ته‌نیا له حه‌مدانیه، به‌ڵكوو له تلكێفیش كێشه‌ی بۆ دروست كردوین، بۆیه خۆزگایه كه براده‌رانی حه‌شد، لیوای 50ی حه‌شد له حه‌مدانیه و تلكێف ده‌ربكه‌ن، چونكه ئه‌وان كێشه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك دروست ده‌كه‌ن و سوكایه‌تیشییان پێ ده‌كه‌ن و ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن.
له پرسیاری ئه‌وه‌ی كه ڕه‌یان كلدانی و ئه‌سوان كلدانی برای ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ئیداریی ناوچه‌كه‌ش ده‌كه‌ن، پاریزگاری نه‌ینه‌وا گوتی، ئه‌وان حزبیی سیاسین و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له فه‌رمانگه‌كان فه‌رمانبه‌ریان هه‌بێ كه سه‌ر به ئه‌وان بێ و ئه‌وان هه‌وڵیان دا قایمقامی حه‌مدانیه‌ش له پۆسته‌كه‌ی دوور بخه‌نه‌وه، له كاتێكدائه‌و قایمقامه نزیكه له خه‌ڵكه‌وه.