وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا ئاماژە بەوە دەدات کە لە ئەمڕۆوە هێڵی بۆری نەوتی عێراق – تورکیا بۆ گواستنەوەی نەوت ئامادەیە و لەم هەفتەیەشدا دەست بە کارەکانی دەکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 02ـی 10ـی 2023 ئاڵپئارسڵان بایراکتار وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا ڕایگەیاند: لە ئەمڕۆوە هێڵی بۆری نەوتی عێراق – تورکیا بۆ گواستنەوەی نەوت ئامادەیە.

وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا ئاماژەی بەوەش دا کە لەم هەفتەیەشدا کارکردن لە بۆرییەکە دەستپێدەکات.

لە ڕێکەوتی 25ـی 03ـی 2023 هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جیهانەوە ڕاگیرا، ئەمەش لەدوای بڕیارەکەی دادگەی پاریس بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەنێوان عێراق و تورکیا هات.