سبه‌ی له سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمییه.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، سبه‌ی سێشەممە 3ـی تشرینی یەکەمی ساڵی2023، بەبۆنەی ڕۆژی سەربەخۆیی کۆماری عێراقی فیدڕاڵ، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە. لە هەمان کاتدا پێویستە وەزارەتەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری پابەندی خشتەی دابەشکردنی مووچە بن.
فه‌رمانگه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ڕۆژی چوارشەممە 4ـی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکان دەستپێدەکاتەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، سبه‌ی سێشه‌ممه 3ی10ی2023، مووچه‌ی ده‌سته‌كانی، مافی مرۆڤ،ده‌ستپاكی، وه‌به‌رهێنان، ژینگه، ده‌زگای مین،ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم،كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن،دیوانی چاودێری دارایی دابه‌شده‌كرێت.