شۆرش عزیز سورمێ
له‌وه‌ته‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه هه‌یه ، بیرۆكه‌ی كۆچكردن به‌شێك بووه له ژیانی ، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی ده‌ربازبوون له بارودۆخێكی نه‌گونجاو بۆ بارودۆخێكی گونجاو ، چونكه گه‌ڕان به‌دوای خۆشگوزه‌رانی به‌شێكی سه‌ره‌كییه له سروشتی مرۆڤ.. به‌ڵام كێشه‌كه لێره‌دا دابه‌شبوونی جیهانه بۆ دوو به‌ش ، جیهانی ده‌وڵه‌مه‌ند و جیهانی هه‌ژار. جیهانی ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌میشه به‌دوای ده‌ستی كاردا ده‌گه‌ڕێت به نرخێكی هه‌رزان ، له جیهانی هه‌ژاریشدا سه‌ره‌ڕای كه‌میی نرخه‌كه‌ی ، به‌شی خۆیان ده‌وێ له وه‌ده‌ستهێنانی كارد ا، ئه‌مه‌ش كاره‌ساتی ئه‌مڕۆی مرۆڤایه‌تییه.
ده‌توانین دیارده‌ی كۆچ بكه‌ین به دوو به‌شه‌وه، به‌شێكیان كۆچكردنی هه‌ڵبژێردراوی پێ ده‌ڵێن و به‌شه‌كه‌ی تریش كۆچكردنی ناچاری . كۆچكردنی هه‌ڵبژێردراو به‌ستراوه‌ته‌وه به ویستی مرۆڤ خۆی ، واته گه‌ڕان به‌دوای كار و ژیانێكی ئارام . هه‌رچی كۆچكردنی ناچارییه به‌ستراوه‌ته‌وه به نه‌بوونی ئازادی و سه‌قامگیری و پێداویستییه ساده و سه‌ره‌كییه‌كانی ژیان له‌و شوێنه‌ی تێیدا ده‌ژی ئه‌م جۆره‌یان زۆر جار ده‌بێته هۆی دروستبوونی ناخۆشی بۆ كۆچبه‌ره‌كان و كۆمه‌ڵگایه‌كه‌یان و بۆ ئه‌و وڵاته‌ش كه ڕووی تێ ده‌كه‌ن ، چونكه زۆربه‌ی زۆری ئه‌و كۆچبه‌رانه له ڕێگه‌ی قاچاغچییه‌كانه‌وه ڕوو له وڵاتێكی تر ده‌كه‌ن ، كه زۆر جار كاره‌ساتی زۆر گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و ئه‌و خه‌ونه‌ی بۆی ده‌ژیان و ئه‌و هیوایه‌ی كه چاوه‌ڕوانییان ده‌كرد بێته دی، به مه‌رگ كۆتایی دێت.
ئه‌وه‌ی له‌م كڕین و فرۆشتنه‌شدا سوودمه‌ند ده‌بێت ته‌نیا ئه‌وانه‌ن كه بازرگانی به مرۆڤه‌وه ده‌كه‌ن ، چونكه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره بازرگانیكردنه ، سامانێكی خه‌یاڵییان ده‌ست ده‌كه‌وێت، كوردیش وه‌ك هه‌ر میلله‌تێكی دیكه قاچاغچیی هه‌یه و چه‌ندین جار له ئیتاڵیا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كراون.
ساڵانی نه‌وه‌ته‌كان له ناو كوردى باشووری كوردستان ، به‌شی هه‌ره‌زۆری خێزانه‌كان له‌سه‌ر قاچاغچیه‌تی ده‌ژیان و له‌پێناو گوزه‌رانیی ژیان شتومه‌كی ئاسایی و كه‌لوپه‌لی ئاسنیان له سنووره‌كانی نێوان ئێراق و وڵاتانی دراوسێدا ئاودیو ده‌كرد ، به‌ڵام دواتر كاره‌كه ته‌شه‌نه‌ی كرد و ته‌نیا نه‌به‌سترایه‌وه به ئاودیوكردنی كه‌لوپه‌ل ، به‌ڵكو بوو به كاری بازرگانیكردن به مرۆڤ ، به‌تایبه‌تی دوای ئازادكردنی ئێراق . ئه‌وه‌بوو گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی تۆڕی تایبه‌ت به قاچاغچییان دروست ببێت ، كه به‌داخه‌وه خه‌ڵكانێكی زۆر كه‌وتنه داوی ئه‌و قاچاغچییانه و له ئه‌نجامدا ژیانی خۆیان خسته مه‌ترسییه‌وه.
هاتنی به‌لێشاوی كۆچبه‌ران كاریگه‌ریی كردووه‌ته سه‌ر تێكچوونی باری سیاسیی وڵاتانی ئه‌وروپا. هۆكاری نه‌بوونی ڕێگه‌چاره‌ش بۆ نه‌هێشتنی هاتنی كۆچبه‌ران به‌تایبه‌تی له ئیتاڵیا بۆ بوونی ئه‌و سنووره ئاوییه به‌رفراوانه‌ى له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ردا هه‌یه‌تی ده‌گه‌رێته‌وه ، ئه‌مه‌ش وای كردووه كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌سته‌م بێت ، چونكه زۆربه‌ی زۆری ئه‌و كۆچبه‌رانه كه له وڵاتانی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقاوه دێن ، رێگه‌ی لیبیا ده‌گرنه به‌ر، ئه‌مه جگه له‌وانه‌ی كه له ڕێگه‌ی یۆنانه‌وه ڕوو ده‌كه‌نه ئیتاڵیا.
ئاشكرایه دوای ڕووخانی ڕژێمی لیبیا ، ئه‌و وڵاته دووچاری شه‌ڕێكی سه‌ختی ناوخۆ بووه‌ته‌وه ، كه توانای كونتڕۆڵكردنی سنووره‌كانی نه‌ماوه ، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆكارێك ڕۆژانه هه‌زاره‌ها كۆچبه‌ر بگه‌نه كه‌ناره‌كانی ئیتاڵیا ، به‌تایبه‌تی دوورگه‌ی سكیڵیا له خوارووی ئیتاڵیادا ، زۆر جار پێش گه‌یشتنی كه‌شتییه‌كان كاره‌ساتی دڵته‌زێنی لێ ده‌كه‌وێته‌وه . ته‌نیا لەو 15 ساڵەی دوایی زیاتر لە 30 هازار کوچبەرو پەنابەر گیانیان له‌ده‌ست داوه ، كه زۆربه‌یان منداڵ و ئافره‌ت بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه نه‌بوونی سیاسه‌تێكی هاوبه‌ش له‌نێوان وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به كێشه‌ی كۆچبه‌ران و نه‌بوونی پلانێك له‌لایه‌ن خودی حكوومه‌تی ئیتاڵیا وای كردووه قه‌یرانه‌كه ئاڵوزتر و سه‌ختتر بێت.
دوای کۆتایی هاتنی جەنگی دووه‌می جیهان ، کەسایەتی وەک ( ڕۆبەرت شۆمان و کۆنارەد ئادیناوەر و ژان مۆنیت و ئەلیجیدێ دێگاسپەری و جۆزێڤ بێچ و ژان ویلیەم بێیان و پۆڵ ھێنری سپاک) لەژێر کاریگەریی فاکتەر و ئاکام و دەرھاوێشتەکانی ئەو جەنگەدا ھەوڵیاندا بەردی بناغەیەک بۆ یەکێتی ئەوروپا دابنێن ، لەم ڕووەوە دەستیان بە ئەنجامدانی گۆڕانکاری کرد ، لە بوارەکانی دیپلۆماسی و چەسپاندنی مافی مەدەنی و گەشەپێکردنی بزاڤێکی ئەوروپایی ئەوتۆ ، بتوانێ یەکێتییەکی تۆکمە دابمەزرێنێت ، بەڵام ئێستا یەکیەتی ئەوروپا کێشەی ناوخۆیی زۆری ھەیە ، ھەر وڵاتێکی ئەندام لە ڕووی سیاسەتی دەرەوه دا بە پێی بەرژەوەندی خۆی ھەڵسوکەوت دەکات ئەمەش بووه به هۆی هۆکارێکی سەرەکی لە نەبوونی ڕیگاچارەیەک بۆ ئەم کێشیە.
به نموونە ئیتاڵیا بە تەنیا جێھێشتراوە بۆ ڕووبەرووبونەوەی ئەو کێشەیە ، هه‌روه‌ها نەبوونی پلانێکی ھاوبەش لە نێو ولاتانی ئەندام ، کە ڕۆژ دوای ڕۆژ کێشەکە سەختتر دەبێت ،ته‌نانه‌ت بۆتە ھۆی سەرھەڵدانی شەرێکی سارد لە نێوان ھاوڵاتیانی بێ دەرامەتی ئیتاڵی و کۆچبەرانی نایاسایی، بێگومان ھۆکاری ئەمەش بۆ ئەوه دەگەڕێتەوە قەیرانی ئابووری کە زیاتر لە 8 ساڵە ئیتاڵیای ھەراسان کردووە و کاری کردۆتە سەر بەرزبونەوەی ڕێژەی بێ‌کاری و لە ئەنجامدا ڕێژەیەکی زۆری گەنجانی ئەو وڵاتە ڕوو لە وڵاتانی تری ئەوروپا دەکەن بەتایبەتیش بەریتانیا بەمەبەستی وەدەستھێنانی کار ، بە پێی دوایین ئامار تەنھا لە ساڵی 2017 زیاتر لە 100 ھەزار خوێندکار و گەنجی ئیتاڵی بەمەبەستی کارکردن چوونه‌ته بەریتانیا ، ئەمەش بۆتە هۆی نیگەرانی خێزانەکانیان.










