سولین سلێمان:
یانەی هیلاڵی سعودی لە پێشەنگی لیستی 10 گرانبەهاترین یانە بەشدارن لە خولی نوێی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ وەرزی 2023 – 2024 لە ڕووی بەهای بازاڕگەرییەوە.
پێشبڕکێکانی قۆناغی کۆمەڵەکان بۆ وەشانی نوێی ڕکابەرییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا بۆ وەرزی 2024,2023 دەستپێدەکات، و 6 ڕووبەڕووبوونەوەی بەهێز بەڕێوەدەچێت، دیاترینیان جددەی سعودیه‌ وە لەگەڵ ئۆلمالیکی ئۆزبەکستان، و هیلال لەگەڵ نەفباخور نەمانگانی ئۆزبەکستان.
بەگوێرەی ماڵپەڕی جیهانی “بازاڕی گواستنەوە” بەهای بازاڕگەری یانەی هیلالی سعودی بەرزبووەتەوە بۆ 258.40 ملیۆن یۆرۆ، بەمەش لە پلەی یەکەمی لیستی 10 گرانترین یانەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیای2024 دایە.
هیلال پێش ئەلنەسری سعودی کەوت کە بە بەهای 195.53 ملیۆن یۆرۆ لە پلەی دووەم دێت، دوای ئەویش یانەی جددە بە بەهای بازاڕکردن 133.28 ملیۆن یۆرۆ لە پلەی سێیەم دێت.
ڕیزبەندی 10 یانە گرانبەهاکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
1- هیلال سعودیە – 258.40 ملیۆن یۆرۆ
2- نەسر سعودیە – 195.53 ملیۆن یۆرۆ
3- ئیتحاد جددە – 133.28 ملیۆن یۆرۆ
4- دوهەیل، قەتەر – 47.90 ملیۆن یۆرۆ
5- سەد قەتەر – 40.73 ملیۆن یۆرۆ
6- شارجە، ئیمارات – 37.37 ملیۆن یۆرۆ
7- عەین، ئیمارات – 33.63 ملیۆن یۆرۆ
8- فەیحا سعودیە – 30.30 ملیۆن یۆرۆ
9- جیۆنبوکی کۆریا – 19.50 ملیۆن یۆرۆ
10- ئەڵماسی سووری ئوراوای ژاپۆن – 19.35 ملیۆن یۆرۆ