وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایدەگەیێنێت، پێشوازی لە بەردەوامیی گفتوگۆ لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەکەن.

سەبارەت بە سەردانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بە بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە کوردستان24ـی راگەیاندوه‌ ، پێشوازی لە گفتوگۆ بەردەوامەکانی نێوان بەرپرسانی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند دەکەن.

لەبارەی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدڕاڵی عێراق، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت؛ داوا لە بەرپرسانی هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین کێشەکانی پەیوەست بە بودجە وەک ئەوەی دەستوور داوای دەکات چارەسەر بکەن بەشێوەیەک سوود بە هەموو هاووڵاتیانی عێراق بگەیێنێت.