سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بوومەلەرزەکەی بەیانی ئەمڕۆی مەغریبەوە، پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە و پشتیوانی گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو وڵاتە راگەیاند لەو دۆخە ناهەموارەی تێیدا تێپەڕدەبن.

رۆژی شەممە (9ـی ئەیوولی 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، “بەوپەڕی دڵتەنگییەوە هەواڵی بوومەلەرزەیەکی وێرانکەرمان پێگەیشت کە شانشینی مەغریبی هەژاند کە بووە هۆی زیانی گەورەی گیانی و رووخانی باڵەخانەکان”.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خێزانی قوربانییەکان دەکات و پشتیوانی هەرێمی کوردستان بۆ گەل و حکومەتی مەغریب دووپاتدەکاتەوە لەو چرکەساتە سەختەی تێیدا تێپەڕدەبن.