لە دهۆك خۆپیشاندان لەدژی نەناردنی شایستە داراییەكان و شەهیدكردنی چوار گەنجی كورد بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ سێشەممە بەهەزاران هاووڵاتی دانیشتووی پارێزگای دهۆك لەدژی نەناردنی شایشتە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغدا و شەهیدكردنی چوار گەنجی كورد لە كەركووك خۆپیشاندان دەستی پێكرد و لە خۆپیشاندانەكەدا دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستانیان ئیدانە كرد و داوایان كرد مافی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان پێشێل نەكرێت.

هاوكات داوایان لە حكوومەتی فیدراڵی كرد شایشتە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لەكاتی خۆیدا بنێرێت.

هەروەها خۆپیشاندەران دەڵێن: دڵمان لەگەڵ كەركووكە و گەلی كوردستانیش چۆك بۆ سیاسەتی برسیكردن دانادات.

هەر لە خۆپیشاندانەكەدا پارێزگاری دهۆك سەرەخۆشی لە خەڵكی كەركووك كرد و رایگەیاند: چەند لایەنێك لەبەغدا رێگا نادەن رێككەوتنەكان جێبەجێبكرێت.