خەبات: مسلم دۆلەمەری:- ئافرەتی كوردهەمیشە دەست ڕەنگین وخاوەن توانابووەلەزۆربەی بوارەكانی ژیاندا , نموونە مهابات سەفەر خاوەن دەستێكی ڕەنگین وتوانایەكی زۆرباشە لەبواری شێوەكاریدا , لەم دیدارەداچەند پرسیارێكمان ئاراستەكردووئەویش بەم شێوەیە وەلامی داینەوە و گوتی:
سەرەتا بابزانین مهابات كێیەو كەی دەستی بەكاری هونەری كردووە؟
من مهابات سەفەرمحەمەد م دانیشتوی باژێری دهۆكم ,هەرلەقۆناغەكانی سەرەتای خوێندنم حەزوودەستی وێنە كێشانم هەبوو هەربۆیە دووای تەواوكردنی قۆناغی ئامادەیی خوێندنم ڕاستەو خۆچوومە كۆلیژی هونەرەجوانەكانی دهۆك بەشی شێوەكاریم تەواوكردوو ئێستاش وەك شێوەكارێك لە باژێری دهۆك لەسەر هونەری خۆم بەردەوامم وڕۆژلەدووای ڕۆژ هەولی پێشخستنی هونەرەكەم دەدەم.
كارەهونەریەكانت زیاترلاسایكردنەوەن یان بیرۆكەو ستایلی تایبەتی خۆتن؟
بێگومان وەك زۆربەی هونەرمەندانی جیهان سەرەتای كارەكەم لەسەررێبازی كلاسیكی وهەندێ لەهونەرمەندانی جیهان دەڕۆیشتم نمونە هونەرمەندی بەتوانای جیهانی ( مایكل ئەنجلۆ) ی ئیتالی كە قوتابخانەیەكی گەورەبوو بۆمن وسودێكی زۆرم لەكارەجوانەكانی بینی, بەلام ئێستا زیاتر كارەكانم بیرۆكەو سەلیقەی خۆمن وهەندێجاریش لەسەرداواكاری كریارەكان كارەكانیان بۆدەكەم وەك كێشانەی وێنەی تایبەت یان خێزانی یاهەرجۆرەداواكاریەكی تربێت.
تابلۆكانت زیاتر ڕاستین یان خەیالی وئەفسانەیی؟
من زیاتر حەز لەكاری ڕاستی وزیندوودەكەم لەوەی كەخەیالی وئەفسانەیی چونكە پێموایە ڕاستیەكان لەتابلۆكانداجوانتردەردەكەونوو هونەرمەندیش زیاتردەتوانێت گرنگی پێبدات بۆئەوەی وەك خۆی دەركەوێت.
زیاتر چ ڕەنگێك لەتابلۆكانت بەكاردێنی وەچ ڕەنگێك لای تۆگرنترینە؟
هەرچەندە خۆم زیاتر حەزلە كێشانی تابلۆی ڕەشوسپی دەكەم بەلام وەكوڕەنگیش من زیاتر ڕەنگەگەرمەكان بەكاردێنم ,وەسەبارەت بەگرنگترین ڕەنگ لای من ڕەنگی پرتەقالی لای من گرنگترین وجوانترین ڕەنگە بۆیە لەزۆربەی تابلۆكانم دەردەكەوێت.
پێتوایە هونەرمەندی ئافرەت زیاترهەستەكانی لەنێوتابلۆكانی بەكاردێنێ یاڕەگەزی بەرامبەر؟
پێموایە ئافرەتان هەست ناسكترووردەكاری زیاتربەكاردێنن لەنێوتابلۆكانیان ,جاچ لەجۆری ڕەنگەكان بێت یان ناسكی وسادەیی تابلۆكانبێت وەك ناخی خۆیان كەخۆی لەخۆیداناخی ئافرەتان سادەوجوانوپڕلەمیهرەبانیە كەلەهەمووی گرنگتر دایكە.
تاچەند هونەرەكەت بوەتە سەرچاوەی ژیانت وەتاچەندخەلكی ئێمەگرنگی بەهونەری خۆمالی دەدەن؟
پێموایە لەولاتی ئێمە هیچ هونەرێك نەبۆتە سەرچاوەی ژیانی هونەرمەندان , وە بەداخەوەش خەلكی ئێمە زیاتر گرنگی بەتابلۆ چاپكراوەكان دەدەن لەبری تابلۆدەست كردەكانی هونەرمەندانی خۆمالیمان.
لەئێستادا پرۆژەوكاری نوێت چیەبۆزیاتربەرەوپێشبردنی هونەرەكەت؟
لەئێستاداكارلەسەر پرۆژەیەكی سەردەمیانەدەكەم لەبواری شێوەكاری بە كاوكاری هاوسەرەكەم كەئەویش هونەری دیجیتالیە كەهونەرێكی باوسەردەمیانەیە وەخەلكیش زۆرحەزی لێدەكات.