سه‌ره‌تا وتار 31ی ئاب و لێكه‌وته و مه‌ترسیه‌كانی پشت په‌رده
سووه مه‌رگه‌یی
نه‌ك له كوردستان، به‌ڵكو له هه‌موو دونیادا ململانێ و ركابه‌ره سیاسیه‌كانی نێوان ده‌سته و گرووپه‌كان و شه‌ڕ و ئاشتی نێوان وڵاتان و حزب و لایه‌نه‌كان، لەچوارچێوەی یاسای (كار و كاردانه‌وه) به‌ڕیوه ده‌چن، به پێی ئه‌و یاسایه‌ش له ئه‌گه‌ری هه‌ر رووداوێكی سیاسی یان سه‌ربازی ده‌بێ چاوه‌ڕوانی كاردانه‌وه‌یه‌كی سیاسی یان سه‌ربازی لایه‌نی به‌رامبه‌ربكرێ، چونكه هه‌ر رووداوێكی سیاسی یان په‌لامارێكی سه‌ربازی كاردانه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر به دوای خۆیدا دێنێ، له ژێر رۆشنایی ئه‌و راستییه‌ی سه‌ره‌وه پێویسته بپرسین: رووداوی 31ی ئابی ساڵی 1996 كار بوو یان كاردانه‌وه؟ ئه‌گه‌ر كاردانه‌وه بوو، كاردانه‌وه‌ی چ كارێكی نانه‌ته‌وه‌یی و نانیشتیمانی بوو؟.
له كه‌س شاراوه نییه ئه‌وه‌ی له 31ی ئاب روویدا كاردانه‌وه‌ی رووداوه‌كانی پێش 31ی ئاب بوو، ئه‌و رووداوانه‌ی لایه‌نێكی دیاریكرا و به پێی رێككه‌وتنێكی ژێربه‌ژێر پابه‌ند كرا به چاوساغی كردن بۆ هێنانی سوپای پاسدارانی كۆماری دژه كوردی ئێران و، به قوڵایی (400) كیلۆمه‌تر بۆ ناو خاكی باشووری كوردستان، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان و بێ گوێدانه هه‌ستی هاونه‌ته‌وه‌یی و بنه‌ماكانی كورد بوون و كوردایه‌تی و رێزگرتن له مافی په‌نابه‌ری، بنكه و باره‌گاكانی حزبی دیموكراتی كوردستان و خه‌ڵكی سڤیل و ئه‌و خانه‌وادانه‌ی رۆژهه‌لاتی كوردستانیان پێ بۆردوومان كردن، كه له ترسی كوشتوبڕ و بۆ پاراستنی ژیانیان په‌نایان هێنابووه باشووری كوردستان و له شاری كۆیه نیشته‌جێ كرابوون.
گومان له‌وه‌دا نییه چاوساغی كردن و هێنانی (دەولەتێکی ئەقلیمی) سوپای پاسداران به بڕیارێكی پێشوه‌خت بووه، ئه‌و بڕیاره‌ش ده‌رهاویشته‌ی رێككه‌وتنێكی ژێربه‌ژێری نێوان ئه‌و لایه‌نه و ده‌زگای (ئیتلاعات)و گه‌وره به‌رپرسانی سوپای پاسداران بووه، بۆیه رووداوه‌كان له هێنانی سوپای پاسداران و بۆردومانی بنكه و باره‌گاكانی حزبی دیموكرات و كه‌مپی ئاواره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن، پێچه‌وانه‌ی رای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە ڕایگشتی و خەڵکی کوردستان چەواشەدەکات و كۆی رووداوه‌كان له رۆژی (31) ئابدا كۆده‌كاته‌وه، ئه‌وه له كاتێكدایه رووداوی (31) ئاب پێشینه و پاشینه‌ی هه‌یه، جا بۆ ئه‌وه‌ی راستیه‌كان وه‌ك خۆی بخرێنه‌روو، به پێویستمان زانی له درێژه‌ی ئه‌م باسه‌دا رووداوه‌كانی پێش (31) ئاب و مه‌ترسیه‌كانی دوای (31) ئابیش بخه‌ینه‌روو.
دیاره هه‌ر رێككه‌وتنێكی سیاسی یان سه‌ربازی یان ئابووری كه له نێوان دوو لایه‌ن یان زیاتر ده‌به‌سترێ، هه‌ر لایه‌نه و خواستی تایبه‌تی و ئامانجی دیاریكراوی خۆی هه‌یه، هه‌ر لایه‌نه‌ش هه‌وڵده‌دات خواسته‌كانی خۆی تێر بكات و ئامانجه‌كانیش به‌ده‌ست بێنێ و كه‌مترین باجیش بدات، مێژووش ده‌ریخستووه كه له رێككه‌وتنه شاراوه و موخابه‌راتیه‌كاندا هاوكێشه‌كان به‌لای لایه‌نی خاوه‌ن هێز و ده‌سه‌ڵاتدا ده‌شكێنه‌وه و، لایه‌نی بێهێزیش شكست و كاره‌ساته‌كانی بۆ ده‌مێننه‌وه، بێگومان له رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و سوپای پاسدارانیش، هێز و ده‌سه‌ڵات لای سوپای پاسداران بووه و به‌و هۆیه‌وه توانیویه‌تی چۆنی بوێ ئاوا یه‌كێتی ئاڕاسته بكات و رێككه‌وتنه‌كه‌ش بخاته خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی.
رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و سوپای پاسدارانیش كه هه‌م رێككه‌وتنێكی سیاسی بووه و هه‌میش سه‌ربازی و ناكرێ له یاسای رێككه‌وتنه‌كان به‌ده‌ربووبێ، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌دواداچوون بۆ خواست و ئامانجی هه‌ردوو لایه‌نی به‌شدار بووی رێككه‌وتنه‌كه بكرێ، به‌ڵگه‌كان په‌رده له‌سه‌ر زۆر نهێنی و سیناریۆی دوای 31ی ئاب لاده‌ده‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و ده‌رخستنی راستیه‌كانیش پێویسته قۆناغبه‌دییه‌ك بۆ ئه‌و كار و رووداوانه بكه‌ین كه كاردانه‌وه‌ی 31ی ئابیان به دوای خۆیدا هێنا.
قۆناغی یه‌كه‌م:ــ وه‌ك له رێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتبوو ده‌بوایه له سه‌ره‌تادا سوپای پاسداران به چه‌ك و جبه‌خانه‌یه‌كی زۆره‌وه بهێنرێ و بنكه و باره‌گاكانی حزبی دیموكرات و ماڵه په‌نابه‌ره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیان پێ بۆردوومان بكرێ، دواتر هه‌وڵبدرێ ئه‌و سوپایه به ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتیدا بگه‌ڕێته‌وه، لێره‌دا پێویسته به‌دوای ئه‌و نهێنیه‌دا بگه‌ڕێین كه سوپای پاسداران به چاوساغی یه‌كێتی و به ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیدا هێنرایه باشووری كوردستان، ده‌بێ مه‌به‌ست له‌وه چیبووبێ له گه‌ڕانه‌وه‌دا ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموكراتی كوردستانیان هه‌ڵبژاردووه؟!
دیاره له‌وه‌یاندا دوو ئامانجیان هه‌بووه، ئامانجی یه‌كه‌میان بۆردوومان كردنی ئه‌و بنكه و باره‌گایانه‌ی حزبی دیموكرات بوو كه له ده‌وروبه‌ری شاری ره‌واندوز بوون، ئامانجی دووه‌میشیان كه پێده‌چێ داواكاری یه‌كێتی بووبێ، مه‌به‌ست لێی كردنه‌وه‌ی ده‌رگا بووه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی پارتیش بكاته شه‌ریكی ئه‌و كاره شه‌رماویه‌ی له هێنانی سوپای پاسداران دووچاری ببوو، جا ئه‌گه‌ر پارتی رێگه‌ی له گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای پاسداران نه‌گرتبا، ئه‌وكات یه‌كێتی هه‌م پارتی ده‌كرده شه‌ریكی تاوانه‌كه و هه‌میش فرمێسكی بۆ بنكه و باره‌گا بۆردوومان كراوه‌كانی حزبی دیموكرات له ره‌واندوز ده‌ڕشتن، لێره‌وه رێگا بۆ ئه‌نجامدانی قۆناغه‌كانی تری رێككه‌وتنه‌كه خۆش ده‌كرا، چونكه قۆناغی یه‌كه‌م ته‌نها كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌ك بوو بۆ چوونه ناو فۆناغه‌كانی تری رێككه‌وتنه‌كه، به‌ڵام به گێڕانه‌وه‌ی سوپای پاسداران ، ئه‌و قۆناغه له نیوه‌ی رێگا تووشی شكست هێنرا و كاریگه‌ری له‌سه‌ر قۆناغه‌كانی تریش دانا.
ئەگەر پارتی پێشی بەو پیلانە سێقۆڵیەی نێوان یەکێتی و سوپای پاسداران و پەکەکە نەگرتبا و وەک ئەوەی نەخشەیان بۆ کێشابوو سەرکەوتنیان بەدەست هێنابا، بزووتنەوەی کوردایەتی لەو دوو بەشەی کوردستان بە شێوەیەک دەخرانە ناو گێژاوێک کە ئەستەم بوو بۆ زەمەنێکی دوور و درێژ کوردبوون و کوردایەتی شوێن و پێگەی خۆی بگرێتەوە، چونکە بەشێک لە سەرکردە دەست رۆیشتووەکانی ناو یەکێتی بەو ئامانجە دەگەیشتن کە لە سەرەتای شەستەکانی سەدەی رابردووەوە کاری بۆ دەکەن و خەونی پێوە دەبینن و کوردایەتیشیان بە قوربانی بەدیهێنانی ئەو خەونە نەزۆکە کردووە، ئێرانیش پاکتاوی حزبی دیموکرات و تەواوی لایەنە کوردستانیەکانی رۆژهەڵاتی دەکرد و خەباتی رەوای ئەو بەشەی کوردستانی لە هەناوی شەڕانگێزی خۆیدا گۆشەگیر دەکرد، پیلانەکەش وا داڕ‌ێژرابوو پەکەکە شەڕ بەرێتە سنووری بادینان، ئەوەش دەرگای بە رووی هاتنی سوپای تورکیادا دەکردەوە و ئەو سنوورە دەکرایە گۆڕەپانی جەنگێکی قورسی ماڵوێرانکەر کە تەنها کورد تێیدا زەرەرمەند دەبوو.
مەترسیە گەورەکە لێرەوە سەری هەڵدەدا، چونکە ئەوکات شتێک نەدەما بەناوی حکومەتی هەرێم و رەنج و خوێن و خەبات و دەستکەوتی دەیان ساڵەمان دەکرایە خۆراکی ئەژدهای کۆنەقینی گرووپێکی ناوخۆ و حەزو خولیای داگیرکارانی کوردستان.
لێرەوە دەردەکەوێ رووداوەکانی بەر لە ٣١ی ئاب ئەگەر پارتی پێشی پێ نەگرتبا و شکستی بە پیلانەکە نەهێنابا، ئەوا رەوتی کوردایەتی و هەڵگرانی پەیامی سەربەخۆیی کوردستان دووچاری لەناوبردن دەبوون، بۆیە ٣١ی ئاب کار نەبوو، بەڵکو کاردانەوەی ئەو پیلانگێڕیە بوو کە لەو قۆناغەدا دژ بە خەباتی رەوای خەڵکی کوردستان نەخشەرێژی بۆ کرابوو.
لێرەدا ئەو پرسیارە درووست دەبێ کە ٣١ی ئاب خیانەت بوو یان وەڵامدانەوەی پیلانگێڕی و پێش‌گرتن بە خیانەت؟ وەک لەو روونکردنەوەی سەرەوەدا چەندین بەڵگە خرانە روو کە هەموو رووداووکانی پێش ٣١ی ئاب خیانەتی نەتەوەیی نیشتیمانی بوون بە خەباتی رەوای کوردانی دوو پارچەی کوردستان، بۆیە بە هەموو پێوەرە سیاسی و شۆڕشگێڕیەکان ٣١ی ئاب وەڵامدانەوەی پیلانگێڕی و خیانەتێک بوو کە لەناوبردنی شۆڕشی کوردانی ئەو دوو پارچەی کوردستانی تێدا بە ئامانج گیرابوون.