سهرهتا وهرزش ململانێیەکی ئیداری نوێکردنەوەی گرێبەستی مباپێ تێکدەدات
ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی فەرەنسا قەیرانێکی کتوپڕی لەناو پاریس سانجێرمان ئاشکرا دەکات، کە پێدەچێت فایلی کیلیان مباپی هێرشبەر بگەڕێنێتەوە بۆ خاڵی سفر.
مباپێ بە سان جێرمانی ڕاگەیاندبوو کە بەنیازی ئەوە نییە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی «لۆ پاریسیان »ی فەرەنسی، ئەگەری ڕۆیشتنی لویس کامپۆس، بەڕێوەبەری وەرزشی، ڕەنگە دۆخەکە پێچەوانە بکاتەوە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ناکۆکییەکی جددی لە نێوان لویس کامپۆس و دوو کەسایەتی باڵای یانەکەدا هەیە کە بریتین لە ڤیکتۆریانۆ مێلێرۆ، سکرتێری گشتی و گریگۆری دوراند، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە کامپۆس ئاگاداری ئەم دۆخە بووە، و بڕیاریداوە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بۆ ڤیکتۆرانۆ مێلێرۆ و گریگۆری دوراند ڕێکبخات بۆ ئەوەی داوای ڕوونکردنەوەیان
لێبکات.
مباپێ پەیوەندییەکی بەرچاوی لەگەڵ کامپۆس هەیە، لە ئەگەری ڕۆیشتنی دووەمیشدا، ئەمە ڕەنگە فایلی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرە فەرەنسییەکە تێکبدات، کە پەیوەستە بە ڕۆیشتنی بۆ ڕیال مەدرید بۆ وەرزی داهاتوو.