لە راگەیەندراوێکدا دژەتیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ بۆمبێک لەسەر پردی پەڕینەوەی پیادەڕۆی شەقامی 60 مەتری شاری هەولێر تەقییەوە و هیچ زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 1ی ئەیلوولی 2023 کاتژمێر 18:29، لە شەقامی شەست مەتریی شاری هەولێر بۆمبێک لەسەر پردی پەڕینەوەی پیادەڕۆی نزیک مزگەوتی سپی تەقییەوە، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە”.

دژەتیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە لێکۆڵینەوەکان لەو بارەوە بەردەوامیی دەبێت.