بەهۆی کۆچی دوای شاعیری عێراقی کەریم عێراقی ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بڵاو کردەووە و تێیدا هاوسۆزی و دڵنەوایی خۆی بۆ بنەماڵەی کۆچکردوو راگەیاند.
ئەمڕۆ هەینی (1ـی ئەیلوولی 2023)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆرێ کۆمەڵایەتی ئێکس (توویتەری پێشوو) ، پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری ناسراوی عێراقی کەریم عێراقیم پێگەیشت، هاوسۆزی بنەماڵە و خزم و دۆستانی دەبم، لەم نەهامەتییە پڕ لە ئازارە هاوبەشی خەمەکانیانم.
ئەوەشی خستەڕوو، لە خودای مەزن و دلۆڤان دەپاڕێمەوە بۆ ئەوەی کۆچکردوو بخاتە ژێر رەحمەتی خۆی و دڵنەواییی و سەبوریش بە ئێمە و کەسوکاری ببەخشێت.
رۆژی هەینی (1ـی ئەیلوولی 2023) كهریم عێراقی له تەمەنی 68 ساڵیدا لە یهكێك له نهخۆشخانهكانی ئهبوزهبی له ئیمارات بههۆی نهخۆشییهوه كۆچی دوایی كرد.