خەبات / ئاشتی شەھباز
رێكهوتی ٢٣ی خەرمانان ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بە پێی کارنامەی کۆبونەوەی ئاسایی خۆی دانیشتنی تایبەت بە سکاڵای ھاونیشتمان لە بەرامبەر گرانی نرخی کارەبای نیشتمانی لەگەڵ لێژنە تایبەتەکان بە پرسی کارەبا لە ھۆڵی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر کۆبۆوە.
کۆبونەوەکە لە دوو تەوەر رێکخرابوو , یەکەمیان رێژەی پێدانی بڕی کارەبای نیشتمانی بەشاری ھەولێر بە بەراورد بە شارەکانی دیکەی ھەرێم و نرخی کارەبای شارەکانی وەبەرھێنان بە سیستەمی پریپید بەئامادەبوونی لێژنەکان و خوێندنەوەی راپۆڕتی ھەر دوو لێژنەی پیسەسازی و وزە و لێژنەی دەستپاکی تایبەت بە سکاڵا و تەوری کارەبا لەسەر پرسی گرانی نرخ و لێکۆڵینەوکان و داخوازییەکانی ھاونیشتمانیان و رێگەچارە بە سەرۆکایەتی ئەندازیار د. عەلی رشید خۆشناو سەرۆکی ئەنجومەن و ئەندامان و لێژنە تایبەتەکان بە میوانداری ئەندازیار قارەمان مولود ئەحمەد سەرۆکی بە دواداچوونی مۆلیدە ئەھلیەکان لە سنوری شاری ھەولێر گفتوگۆی لەبارەوە کرا بەمەبەستی گۆڕانکاریکردن لە نرخی بڕی کارەبا لە سیتییەکان و کارکردن بارسووکردنی ئەو قورساییەی سەر شانی ھاوڵاتیان و بەو تێستانەی وەزارەتی کارەبا کە پێشتر ئەنجامی دابوو , ئەندازیار عەلی رشید پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی کارەبا ھەندێ لەو زانیاریانەی خستەڕوو کە بۆ تاوتۆکردنی بابەتەکە ئامادە کرابوو ئەویش لابردنی ٣٢٠ مۆلیدە بوو دوای بەکار خستنی کارەبا بە سیستەمی پریپیید کە ٥٥٠٠٠ بەشداربوو لێی سوودمەند ببوون , لەو ژمارەیە ٤٠ ھەزاری نیشتەجێی سیتییەکان بوون و ئەوی تریش بازرگانی بوون و ئاماژەی بە بڕی ٣٤ مێگاوات دا کە ئەو بڕە بەو سیستەمە دابەزیووە بۆ ٢٧ مێگاوات و باس لەوە کرا کەوا ئەو نرخە بۆ ھاوڵاتیان لە % ٣٠ بۆ ٤٠ ھەرزانترە و بەڵام بۆ خەڵکی ئاسایی ھەر نرخەی وەکو خۆیەتی , لە لێژنەی پیشەسازی و وزە غازی عەلی بەپێی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکانیان ئاماژەی بەو خاڵانەکرد کەوا لێژنەکەیان لەسەری کۆک بوون دوای ئەوەی سکاڵای ھاونیشتمانی شاری ھەولێر بەرامبەر ئەو بڕە کارەبا و و ئەو نرخەی کە لەلایەن وەزارەتی کارەباوە دیاریکراوە بەشێوەیەکی گشتی بڕی یەک کیلۆوایت لە ١٨ دینارەوە بۆ ١٥٦ دینار لە ئیدارەی نیشتەجێبووەکان بەرامبەر بەبەرزی نرخی دینار بۆ ھەر یەک کیلۆوایت و چارەسەرکردنی کێشەی ھاوڵاتیان خوێنرایەوەو گفتوگۆی لەسەر کرا .