دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، بەرەبەیانی ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە هەولێر و لەمڕۆوە دەست بە کۆبوونەوە فەرمییەکانی دەکات.

 

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کاژێر 01:30ـی بەرەبەیان گەیشتە هەولێر و لەلایەن رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە و فەلاح مستەفا راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و چەند بەرپرسێکی دیکەوە پێشوازی لێکرا.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەمبارەوە رایگەیاند “لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە فەرمییەکانی دەستپێدەکات.”