كەمێك پێش ئێستا (پێنجشەممە 24/8/2023)، ئاڵپئارسڵان بایراكتار، وەزیری وزە سامانە سروشتییەكانی توركیا گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
ئەمە لە كاتێكدایە كە لە دوو ڕۆژی رابردوودا، شاندێكی توركیا بە سەرۆكایەتیی هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا چووە بەغدا و پاشان هاتە هەولێر. هەر لەو ماوەیەدا شاندێكی وەزارەتی نەوتی عێراق سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ وەزیری وزەی توركیا لەبارەی دەست پێكردنەوەی هەناردەی نەوتی كوردستان گفتوگۆیان كرد.
سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری وزه سامانە سروشتییەكانی توركیا له كاتێكدایه كه ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو، له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی عێراق كۆبوونه‌وه و گفتوگۆیان ده‌رباره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت كرد و تاوتوێی ئه‌وه‌شیان كرد كه گرنگه هه‌نارده‌ی نه‌وت له زووترین كاتدا ده‌ست پێبكاته‌وه.
بڕیارە له‌و سه‌ردانه‌یدا، وه‌زیری وزه و سامانه سروشتییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ به‌پرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆ ببێتەوە.