خەبات: تریفە ئازاد:- بە ئامادە بوونی سەربەست لەزگین ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارێزگای هەولێر، بە یاوەری یاریدەدەرانی مەكتەبی رێكخستنی پارێزگای هەولێر ژمارەیەكی زۆر لە ئافرەتان، بەرپرسانی میری و حیزبی، ئەكادیمست، ڕۆشنبیر و چین و توێژە جیاجیاكان، کتێبەکە لە لایەن دەستەی ئینسکلۆپیدیا چاپکراوە. بەشی دراسات و پێگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئێوارە كۆرێكێكی رێوڕەسمی ناساندن و خوێندنەوەی كتێبی ” ڕۆڵی ئافرەت لە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی لە باشوری كوردستاندا” خوێندنەوەی بۆ كرا و بڵاو كرایەوە كە لە نوسینی ( پەرژین جەعفەر حاجی ڕۆستەم) نووسراوە،كە باس لە ڕۆڵ و پێگە و خەباتی ئافرەتان لە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان دەكات، لە نێوان ساڵانی (١٩٥٨ تاوەكو ١٩٩١).

پەرژین جەعفەر نووسەری كتێبەكە لە لێدوانێكی تایبەت بۆ ڕۆژنامەی خەبات گووتی: ئەم كتێبە تایبەتە بەو ئافرەتانەی كە لە ساڵانی 1958 تا 1991 كە لە نێو كایەی سیاسی خەباتیان كردووە بە جیاوازی حزبی و ئایدەلۆژی كە توانیومە خەباتی ئەو ئافرەتانەی كە شان بە شانی پیاوەكان لە ڕۆژانی سەخت بۆ ئەمرۆ تێكۆشان لە دۆتۆی كتێبێك كۆی بكەمەوە

گوتیشی: ناوەڕۆكی ئەم كتێبەوە پێك ھاتووە لە دەروازە و سێ بەش، لە دەروازەدا كورتەیەك لە مێژووی ڕۆڵ و چالاكییەكانی ئافرەتان لە باشوری كوردستان 1945 – 1958 باسكراوە.

– لەبەشی یەكەمەدا، ڕۆڵی ئافرەتان لە پارت و بزووتنەوە سیاسیە كوردستانی و عێراقییەكان لە 1958- 1991 خراوەتەڕوو وەك (حزبی شیوعی)، (پارتی دیموكراتی كوردستان) دواتر (یەكێتی نیشتیمانی كوردستان) ،(حزبی سۆسیالیستی دیموكرات كوردستان) و(پارتی سۆسیالیستی كورد- پاسۆك) و (ڕەوتی ئیسلامی) و (حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان).

– لەبەشی دووەمدا، باس لە ڕۆڵی ئافرەتان لە بزووتنەوە و ڕێكخراوە پیشەیی و جەماوەرییەكان كراوە وەك( یەكێتی ئافرەتانی كوردستان) و (كۆمەڵەی بەرگری لە مافەكانی ئافرەتانی عێراق(رابطە الدفاع عن حقوق المراە العراقیە) و (رێكخراوی لەیلا قاسم)، (رێكخراوی پێشەنگی ئافرەتانی كوردستان) كە سەر بە (پارتی گەل) بووە.

– بەشی سێیهەم: ڕۆڵی ئافرەتان لە خەباتی چەكداری و چالاكییە نێودەوڵەتییەكان، هەروەها هەڵوێستی حكومەتی عێراق بەرامبەر خەباتی ئافرەتان لە باشوری كوردستان باسكراوە.