وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جووتیارانی هەولێر، ئەوانەی کە گەنمیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە ئاگاداردەکاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ( 15ـی ئابی 2023)، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی راگەیاندراوێکدا جووتیارانی هەولێر ئاگاداردەکاتەوە، کە تێیدا هاتووە، ئەو جووتیارانەی گەنمیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە سبەی سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی 2023.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، کەلە کارتی “بطاقە”  ژمارە  1 تاکو 696  دەست پێ دەکات.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پێویستە جووتیار کۆپی رەنگاو رەنگ “ملون”ـی ناسنامەی باری شارستانی و وەکالە لەگەڵ خۆی ببات.