وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تا دەی ئەیلولی داهاتوو سەرجەم دۆسییەكانی خێزانە ئاوارەكان دادەخات، جگە لەوانەی كە لە جورف سەخر ئاوارە بوون.
موفەق كازم مرزە ،بەڕێوەبەری بەشی كۆچ و ئاوارەكان لە بابل ڕایگەیاند: ماوەی دوو مانگ بە خێزانە ئاوارەكان دراوە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە شوێنەكانی پێشووی خۆیان و لە 10ی ئەیلوولی مانگی داهاتوو وادەكە كۆتایی دێت .
جەختیشی لەوە كردەوە كە لە دوای ئەو بەروارەی ئاماژەی پێكراوە، سەرجەم فایلەكانی ئەو خێزانانە دادەخرێن، كە لە دەرەوەی ناوچەكانی خۆیان نیشتەجێن .
پێشتر كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق ئاشكرای كردبوو كە زیاتر لە ملیۆنێك ئاوارە هەن، هاوكات ئەوانەی لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستان دەژین ژمارەیان نزیكەی 650 هەزار كەس دەبێت.