بۆ دابەزاندنی‮ ‬كێشی‮ ‬زیاد هەندێك كەس كاربۆهێدرات ناخۆن،‮ ‬لە كاتێكدا كە كەسانێك بۆ هەمان مەبەست ژەمە خۆراكی‮ ‬كەم چەوری‮ ‬دەخۆن،‮ ‬بەڵام پرۆتینەكان‮ ‬یەكێ لەو توخمە خۆراكییانەیە كە ناكرێت دەستبەرداری‮ ‬بین‮.‬

پرۆتینەكان زۆر گرنگن بۆ بنیاتنان و گەشەی‮ ‬ماسولكەكان‮. ‬لەگەڵ ئەوەی‮ ‬كە كاسانێكی‮ ‬زۆر روویان لە خواردنی‮ ‬ئەو توخمە خۆراكییە كردووە لە ساڵانی‮ ‬رابردوودا،‮ ‬بەڵام توێژینەوەیەكی‮ ‬تازە ئاماژە بەوە دەكات كە‮ ‬90% ‮ ‬لە ئێمە بڕی‮ ‬پێویستی‮ ‬رۆژانە لە پرۆتینەكان نازانین‮. ‬بۆیە هەردوو شارەزای‮ ‬خۆراكی‮ ‬بەریتانی‮ ‬مای‮ ‬سیمبیكین و ریك رێ‮ ‬دەڵێن ئەو حەوت نیشانەیە ئەگەر لە سەر جەستە دەردەكەوت ئەوە ئاماژەیەكە بۆ كەمی‮ ‬پرۆتیینەكان‮.

یەكەم‮: ‬ئارەزووكردنی‮ ‬خواردنی‮ ‬خۆراكی‮ ‬سوێر و شیرین،‮ ‬سیمبیكین دەڵێ‮: ‬پرۆتین‮ ‬یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی‮ ‬دەردانی‮ ‬شەكر لە رێرەوی‮ ‬خوێندا لە ئەنجامدا هاوسەنگی‮ ‬شەكرەكان لە نێو خوێندا رادەگرێت،‮ ‬هەروەها روونی‮ ‬كردەوە پەیڕەوكردنی‮ ‬سیستەمێكی‮ ‬خۆراكی‮ ‬كە پرۆتین تێدا كەم بێت و كاربۆهێدرات بەرز بێت دەبێتە هۆی‮ ‬دەردانی‮ ‬شەكرەكان بۆ ناو رێڕەوی‮ ‬خوێن بۆ لەناوبردنی‮ ‬ئەو شەكرانە ئەنسۆلین دەردەدرێت بۆیە مرۆڤ لەو كاتدا ئارەزووی‮ ‬خواردنی‮ ‬شەكر دەكات چونكە رێژەی‮ ‬شەكر لە خوێندا كەم دەبێتەوە‮. ‬
دووەم‮: ‬ماسولكەی‮ ‬بێهێز،‮ ‬ئەگەر لەو كەسانەی‮ ‬كە پرۆتین بە رێژەیەكی‮ ‬كەم دەخۆیت،‮ ‬دەبێ بزانی‮ ‬كە جەستەت بۆ پڕكردنەوەی‮ ‬پێداویستییەكانی‮ ‬پەنا بۆ تێكشكاندنی‮ ‬ماسولكەكان دەبات،‮ ‬كاریگەرییەكان لەو كاتەدا دەردەكەوێت ئەگەر وەرزش بكەی،‮ ‬ئەوە دەبێتە هۆی‮ ‬بێهێزی‮ ‬ماسولكەكان و كەمی‮ ‬بارستاییان لە جەستەدا‮. ‬ئەگەر پرۆتین لە جەستەدا كەم بوو لە كاتی‮ ‬پێكاندا جەستەت پێویستی‮ ‬بە كاتێكی‮ ‬زیاتر دەبێت بۆ چاكبوونەوە،‮ ‬لە هەمانكاتدا ئازاری‮ ‬ماسولكە و جومگەكان زیاتر دەبێت‮.‬

سێیەم‮: ‬وەرینی‮ ‬قژ،‮ ‬ئەگەر قژت دەوەرێ و روخسارت بریسكدارییەكەی‮ ‬لە دەستداوە و نینۆكەكانت بێهێزن و زوو دەشكێن ئەوانە نیشانەی‮ ‬كەمی‮ ‬پرۆتینە لە جەستەدا،‮ ‬لەو بارەدا جەستە توانای‮ ‬نوێبوونەوە و گۆڕینی‮ ‬خانە مردووەكانی‮ ‬نابێت‮.
‬
‮ ‬چوارەم‮: ‬لاوازی‮ ‬كۆئەندامی‮ ‬بەرگری‮: ‬توشبوونی‮ ‬بەردەوام بە نەخۆشیی‮ ‬نیشانەی‮ ‬كەمی‮ ‬پرۆتینی‮ ‬جەستەیە،‮ ‬چونكە سەرجەم خانەكانی‮ ‬بەرگری‮ ‬لە پرۆتین پێكدێن‮. ‬لەو كاتەی‮ ‬بڕی‮ ‬پرۆتین كەم بوو خانەكان توانی‮ ‬نوێبوونەوە و گەشەكردنی‮ ‬خێرایان نابێت بۆ بەرگری‮ ‬لەو بەكتریایەی‮ ‬پەلاماری‮ ‬جەستە دەدات‮.‬
پێنجەم‮: ‬كەمی‮ ‬سەرنجدان و تەركیزكردن،‮ ‬كەمی‮ ‬بروتین لە جەستەدا دەبێتە هۆی‮ ‬لاوازی‮ ‬لە سەرنجدان و تەركیزكردن و تێكچوونی‮ ‬باری‮ ‬دەرونی،‮ ‬زۆر لە دەمارە گوازراوەكان وەك سیرۆتین و دوبامین لە پرۆتین بێكهاتوون‮.‬

شەشەم‮: ‬كەم خەوتن،‮ ‬ئەگەر خەوتنت كەمە ئەوە ئەگەری‮ ‬هەیە كە پرۆتین لە جەستەدا كەم بێت،‮ ‬ئەوە كاریگەری‮ ‬دەبێت لەسەر بەرهەمهێنانی‮ ‬هۆرمۆنەكان و كاریگەری‮ ‬دەبێت لەسەر باڵانسی‮ ‬جەستە و هاوسەنگییەكەی‮ ‬كە لە ئەنجامدا كار دەكاتە سەر خەوتن‮. ‬تریبتۆفان‮ ‬یەكێكە لە ترشە ئەمینیە سەرەكییەكان كە هانی‮ ‬خەوتن دەدات،‮ ‬خواردنی‮ ‬كەمێك لە پرۆتین جۆرەكەی‮ ‬باشتر دەكات‮. ‬تریبتۆفان لە تۆوی‮ ‬چەرەز و گۆشتی‮ ‬قەل و هەندێك جۆر پەنیر و فاسولیا و نیسك و هێلكە دەست دەكەوێت‮.‬
حەوتەم‮: ‬هەستكردن بە پاڵەپەستۆی‮ ‬دەروونی‮: ‬ئەگەری‮ ‬هەیە كەمی‮ ‬پرۆتین ببێتە هۆی‮ ‬دەردانی‮ ‬هۆڕمۆنی‮ ‬ماندیبوون و داڕمانی‮ ‬شانە و ماسولكەكان هەندێك جار بە هۆی‮ ‬زێدە رۆیی‮ ‬لە ئەنجامدانی‮ ‬وەرزش ئەو سترێسە روودەدات‮ ‬یان بەهۆی‮ ‬پاڵەپەستۆیەكی‮ ‬سۆزداریەوە‮.‬

ئایا جەستە پێویستی‮ ‬بە بڕی‮ ‬چەند پرۆتین هەیە؟
بە پێی‮ ‬راسپاردەكانی‮ ‬دەستەی‮ ‬خزموتگوزاری‮ ‬تەندروستی‮ ‬جیهانی‮ ‬هەر كیلۆیەك لە كێش پێویستی‮ ‬بە‮ ‬0.8 گرام پرۆتین هەیە‮. ‬لە كاتی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬چالاكیبەكی‮ ‬مامناوەندی‮ ‬لە لایان ئافرەتدا‮ ‬46 ‮ ‬گرام پرۆتین بەكار دێت،‮ ‬بەڵام هەمان چالاكی‮ ‬كە پیاو ئەنجامی‮ ‬بدات ئەوە‮ ‬56 ‮ ‬گرام پرۆتینی‮ ‬پێویستە لە رۆژێكدا‮.‬
دەكرێت پرۆتینی‮ ‬باشمان لەم خۆراكانەدا دەست كەوێت،‮ ‬گۆشتی‮ ‬مانگا و ماسی‮ ‬و پەلەوەر و هێلكە جگە لە سەرچاوە رووەكییەكان كە ترشی‮ ‬ئەمینی‮ ‬دەستەبەر دەكات بۆ ئەوەی‮ ‬جەستە بە شێوەیەكی‮ ‬دروست كردارەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬جێبەجێ بكات‮.‬
سەرچاوە‮: ‬دیلی‮ ‬مێل