لەم هەفتەیەدا بەرهەمێكی‮ ‬نوێ بە زمانی‮ ‬شیرینی‮ ‬كوردی‮ ‬بە كتێبخانەی‮ ‬كوردی‮ ‬زیاد بوو بە ناوی‮ ‬ئەتەكێت و پڕۆتۆكۆل لە كار و بۆنەكاندا‮ ‬كە لە لایەن هاوكارمان،‮ ‬رەسوڵ ساڵح كاری‮ ‬نووسین و ئامادەكردن و وەرگێرانی‮ ‬بۆ كراوە.كتێبەكە لە‮ ‬176‮ ‬لاپەڕە و دووبەش پێكهاووە‮. ‬بەشی‮ ‬یەكەم بابەتەكانی‮ ‬پەیوەندیدار بە ئەتەكێت لە خۆ دەگرێت و زۆربەی‮ ‬زۆری‮ ‬بابەتەكانی‮ ‬تایبەت بە ژیانی‮ ‬رۆژانە و بۆنە كۆمەڵایەتی‮ ‬و فەرمییەكان و چۆنیەتی‮ ‬هەڵسوت لەگەڵ خاوەن پێداویستییە تایبەتیەكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەخۆ دەگرێت و بەشی‮ ‬دووەم بە ناونیشانی‮ ‬پڕۆتۆكۆڵ باس لە چۆنیەتی‮ ‬ڕێكخستنی‮ ‬بۆنە و مەراسیمە فەرمییەكان و پێشوازی‮ ‬و مانەوە و بەڕێكردنی‮ ‬شاندە فەرمییەكان دەكات‮. ‬چۆنیەتی‮ ‬رێكخستنی‮ ‬كۆنگرە رۆژنامەوانی‮ ‬و چالاكی‮ ‬و پێشانگاكانیش بابەتی‮ ‬ترن،‮ ‬كە لەم بەشە باسیان لێوەركراوە‮.

‬هەر لە بەشی‮ ‬دووەمی‮ ‬كتێبەكە باس لە‮ ‬یاسای‮ ‬ئاڵا و رێنمایی‮ ‬ئاڵا كە لە لایەن پەرلەمان و حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان پەسەند كراون خراونەتەڕوو و لە كۆتاییشدا‮ ‬یاسای‮ ‬تەشریفاتی‮ ‬پاشایەتی‮ ‬كە دوای‮ ‬هەمواركردنەوەی‮ ‬تا ئێستا لە حكومەتی‮ ‬فیدراڵی‮ ‬كاری‮ ‬پێدەكرێت،‮ ‬بۆ سەر زمانی‮ ‬شیرینی‮ ‬كوردی‮ ‬وەرگێڕدراوە‮. ‬خانەی‮ ‬موكریانی‮ ‬بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە ئەركی‮ ‬لە چاپدان و بڵاوكردنەوەی‮ ‬لە ئەستۆ گرتووە‮. ‬كاری‮ ‬دیزاینی‮ ‬بەرگ فوئاد خۆشناو و هەڵەچنینیش سەردار سووسەیی‮ ‬ئەنجامیان داوە و لە چاپخانەی‮ ‬شەهاب لە هەولیر بە چاپ گەیشتووە و ژمارەی‮ ‬سپاردنی‮ ‬749ی‮ ‬ساڵی‮ ‬2018ی‮ ‬پێدراوە‮ .‬