ئەو كەسانەی زۆر شیرینی دەخۆن زیاتر دووچاری نەخۆشییەكانی دڵ و شەكری پلە دوو و نەخۆشیی شێرپەنجە دەبن، بەڵام ئەگەر هەیە تەنها شەكر بەرپرس نەبێت لەو نەخۆشییانە. پێگەی ئەلیكترۆنی بی بی سی فیوچەر شیكاری بۆ ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەك لەم بوارەدا كردووە.
ئەگەری باوەڕكردن زۆر قوڕسە بەوەی كە مرۆڤ چەندین ساڵ پێش ئێستا تەنها بۆ ماوەی چەند مانگێك بە درێژایی ساڵ شەكری بەدەست دەكەوت، لە راستیدا تەنها لە كاتی پێگەیشتنی میوە شەكر دەست دەكەوت. پێش80 هەزار ساڵ مرۆڤ لەسەر گۆی زەوی دا پشتیان بە راوكردن و خواردنی میوە لە كاتی نادیار دەبەست بەوەش ركابەریان لەگەڵ باڵندەكان دەكرد.
ئێستا بە درێژایی رۆژەكانی ساڵ شەكرمان دەستدەكەوێت و بە رێگای زۆر ئاسانتر، بەڵام زۆر جار بەها خۆراكییەكەی كەمترە وەك ئەوەی لە خواردنەوەی خواردنەوە گازییەكان وەك نموونە. هەموومان لەو باوڕە داین كە ئەو بڕە شەكرەی دەیخۆین كەمتر سوودی هەیە لەوەی باپیرانمان لە دێر زەمانەوە دەیانخوارد، ئێستا شەكر بۆتە دوژمنی یەكەم بۆ تەندروستی گشتی، ئەگەر هەیە ئەوە بێتە هۆی دووركەوتنەوە لە هەندێك لە خۆراكە پێویستەكانی ئەو رۆژگارەدا.









