قۆناخی گوڵكردن لە هەناردا لە ناوەڕاستی مانگی ئادار دەستپێدەكات و بەردەوام دەبێت تا كۆتاییەكانی مانگی نیسان بە گوێرەی جۆری دارهەنارەكە و كەشوهەوای ناوچە، ئەو گوڵانەی لەم ماوەیەدا دوا دەكەوێت بەهای ئابووری نیە. ئەوەش چەند زانییاریەكە سەبارەت بە گوڵكردنی داری هەنار.
یەكەم: گۆپكەی گوڵكردن لە دار هەناردا یان لەسەر لقە پڕگەییەكان دەبێت یانیش لەسەر لقێك كە تەمەنی ساڵێك یان زیاترە یان لەسەر لقێكی تەنیشت دا دەبێت كە لەسەر كەدی كورت دایە یان ئەوانەی هەڵگیراون لەسەر لقی كۆن. گۆپكە تەنیشتییەكان دوو گۆپكەی گوڵكردنی لەسەر دەبێت یان گۆپكەیەكی گوڵكردن و گوپكەیەكی لق دەركردنی لەسەر دەبێت.
دووەم: داری هەنار دوو جۆر گوڵ دەردەكات یەكێكیان گوڵێكی تەواوە نێرە و مێیەی پێكەویە، دووەم جۆر گوڵ بریتییە لە گوڵێك كە یان تەنها نێرەیە یانیش تەنها مێیەیە ئەو جۆرەی دووەم رێژەیان لە گوڵی تەواو زیاترە و قەبارەیان بچووكە و لەگەڵ دەركەوتنیان دەوەرن و رێژەی گوڵە تەواوەكان نێرەمووكەكان بە جۆرەی تەرزی دار دەگۆڕێت.
سێیەم: زۆر جار پیتاندن خودییە و كەم جار دەبێت پیتاندن تێكەڵ بێت كە مێرووەكان بە تایبەتی هەنگ دەنكە هەڵاڵە دەگوازێتەوە لە كاتی سەردانی بۆ ئەم گوڵانە.









