ئوسترالیا لە پەراوێزی میوانداریکردنی سەرکەوتووانەی یاری کۆتایی ئافرەتان بە هاوبەشی لەگەڵ نیوزلەندای دراوسێی وڵاتەکەی، بە گوتەی بەرپرسێکی فیدراسیۆنی ناوخۆیی ئوسترالیا ئارەزووی خۆی بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2034 بۆ پیاوان لە تۆپی پێدا دەربڕی، جەیمس جۆنسۆن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئوسترالیا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: دیدگاکەمان لەسەر ئاستی ناوخۆ و جیهانی درێژدەبێتەوە، ئێمە لە باشترین ئاستی خۆمانداین لە ئوسترالیا کاتێک گرنگترین پاڵەوانێتییەکان دەهێنینە بەردەم هاندەرەکانمان، ئێمە ئێستا لە مۆندیالی ئافرەتاندا سەرنجی ئەمە دەدەین، کە بەردی بناغەیە بەرەو دەستپێکردنی کاندیدکردنی زیادە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “مۆندیالی یانەکان لە ساڵی 2029 هەیە، کە ئێمە سەیری دەکەین، دواتر مۆندیالی 2034 بۆ پیاوان، کە ئێمەش سەیری دەکەین” سەبارەت بە خواستی ئوسترالیا بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2034، جۆنسۆن بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، “بێ هیچ گومانێک، ئوسترالیا ڕۆژێک میوانداری جامی جیهانی پیاوان دەکات، و ئایا باشترە لەوەی دوای میوانداریکردنی باشترین چاپ لە مێژووی مۆندیالی ئافرەتاندا ئەو کارە بکات.