خەبات: رۆشنا عەلی:- لە كۆڕبەندی پەروەردەیی وەزارەتی پەروەردە كە رۆژی 25-7 ئەنجامدرا بە ئامانجی بەرباس خستنی كۆمەڵێك مژاری پەروەردەیی و تێگەشتن و پێكگەشتنی بۆچوونە جیاوازەكان لاپەڕەی پەروەردە چەند تەوەرێكی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ میوانانی پێشانگاو كۆربەندەكە ڕێكخست:

*شەپۆل فاخیر مێرگەسۆری كەسایەتی پەروەردەیی و بەڕێوەبەری كۆمەڵگای پەروەردەیی شەهید فاخیر مێرگەسۆری دەربارەی ئەوی كە ئایا چ تەوەرێك گرنگ بوولەم كۆڕبەندە كە سیستەمی پەروەردەی ئێمە تا ئێستا لێلی بێ‌ بەشە بۆ خەبات گوتی : یەكێك لەو پانێلانەی من سوودم لێ‌ وەرگرت سەنتەری ئەكادیمی مەلیكە ڕانیا كەبە چ شێوازێك كار دەكەن، دەكرێت بتوانرێت لە داهاتوودا هەماهەنگییان لەگەڵ بكرێت هەرچەندە سەنتەری ڕاهێنان هەیە لەوەزارەتی پەروەردە، بەڵام دەكرێت لە داهاتوودا وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ ئەم سەنتەرانە هەماهەنگی دروست بكەن ، هەروەها ئەزموون لەوان وەربگرن بۆ ئەوەی بتوانن ئاستی مامۆستایان بەرز بكەنەوە و مەسەلەی هەڵسەنگاندن و پڕۆگرام ئەوەی جێگای دڵخۆشییە ئەوەیە دەبینین ئێستا وەزارەتی پەروەردە هەنگاوی زۆر جدی ناوە زۆر گۆڕانكاری كراوە وئەوەی جێگای دڵخۆشییە یاسای پەروەدەو فێركردنە كە خەونی هەموومان بووە هەروەها سیستەمی ئەلیكترۆنی پەروەردەیە كە پێم وایە لە ڕووی تەكنەلۆژیاوە زۆر پێشكەوتووە و دەتوانرێت بە شێوازێكی زۆر پڕۆفێشناڵانە هەڵسەنگاندن بۆ قوتابیان بكرێت ئەم گۆڕانكاریانە كاری زۆر باشن.

*هەڵسەنگاندن تەوەرێكی گرنگی سیستەمی پەروەردەیە كە هەرسێ‌ هەڵسەنگاندن چ مامۆستاو چ قوتابی و چ قوتابخانە ڕێچكەی خۆی وەرنەگرتووە تاچەند لێرە باسكراوە بۆ ئەوەی ئاڕاستەیەكی یەكجارەكی هەبێت و پەروەدەكاران لەسەری بڕۆن؟ لەم بارەیەوە شەپۆل فاخر مێرگەسۆری گوتی:پڕۆژەی پەرەپێدانی تواناكان ئێستا هەیە كە هەڵسەنگاندنی قوتابخانەو خود هەڵسەنگاندن و هەڵسەنگاندنی مامۆستاشی تێدایە ئێمە وەك دەستەی كارگێڕی دەتوانین قوتابخانەی خۆمان هەڵبسەنگێنین جگە لەوە بەڕێوەبەر مامۆستا هەڵدەسەنگێنێت، ڕاستە نوێیەو كاركردنی ڕەنگە ئاسان نەبێت، بەڵام لە ئایندە دەتوانرێت كاری لەسەر بكرێت ئەوانەی لەم پانێل نەش باسكران زۆر شتی لە كوردستان كراوە بە تایبەتی سیستەمی نوێی سەرپەرشتیاری كە زیاتر دڵنیایی لەسەر بابەتە پەروەردەییەكان دەكاتەوە شتی زۆر زۆر باشی تێدایە، سەرەتا ئاسان نەبوو بۆ مامۆستاو بۆ بەڕێوەبەر و بۆ سەرپەرشتیاریش كە چۆن جێبەجێدەكرێت و تێگەشتن لە كۆمەڵێك لەو پرسە پەروەردەییانە بۆ هەموومان قورس بوو، بەڵام بۆساڵی ئایندە ئاسانتر دەبێت.

*لەگەڵ ئەم سیستەمەش تا ئێستا خەڵك پرسیاری قوتابخانەی باش و خراپ دەكات هیچ پێوەرێك هەیە لە ئێستادا قوتابخانەی باش و خراپ لەیەك جیابكاتەوە؟ لەم بارەیەوە بەڕێوەبەری كۆمەڵگای پەروەردەیی شەهید فاخیر مێرگەسۆری گوتی:هەمان پڕۆژەی بنیاد نانی تواناكان دەتوانێت ئەوجیاكردنەوەیەمان بۆ بكات هەندێك جار بەداخەوە مەزاجی سەرپەرشتیارەكانیش ڕۆڵ دەبینێت ،لیژنەیەك دێت سەردانی قوتابخانە دەكات سێ‌ بۆ چوار ڕۆژ لە هەموو پرسەكان دەكۆڵێتەوە لە قوتابخانە.

زۆرجار ناتوانرێت نمرە بكرێتە پێوەر بۆ جیاكردنەوەی قوتابخانەی باش لە خراپ ،چونكە قوتابخانەكە بە نمرە قوتابی وەرگرتووە و ئەوەش توانای قوتابییەكە خۆی بووە ڕاستە ڕەخساندنی كەشێكی پەروەردەیی و ئەكادیمی لە قوتابخانەكەدا كاریگەری دەبێت و تەنها بەدابینكردنی ئەو ژینگەیەش قوتابخانە سەركەوتوو نابێت ،چونكە زۆر قوتابخانەی ناحكومی هەیە كە ژینگەشی باشەو پێداویستی مامۆستاو هێزی كاری باشە، بەڵام ئەو ئاستەی نییە بۆیە ناكرێت هەڵسەنگاندن لەسەر ئەنجامی كۆتایی بكەین ، دەكرێـت پێوەر بێت،بەڵام پیوەری كۆتایی نەبێت،كە قوتابخانەیەك یەكەم و دووەم و سێیەمی هەرێمی هەبێت و یەكەم قوتابخانە بێت. ئەگەر ئێمە بەردەوام بین لەم پڕۆژە نوێییە ئەو كات هەڵسەنگاندنەكان دەردەكەوێت كە كام قوتابخانە باشەو كامەش خراپە و ئەوانەشی خراپە دەتوانرێت كاریان لەسەر بكرێت و ئاستەكەیان لە دوو بگاتە سێ و جگە لەوەش دەبێت پشتگیری بكرێـن، چونكە هەندێك لە خاڵەكانی هەڵسەنگاندن بەخودی قوتابخانە جێبەجێناكرێت ئەگەر پەروەردەكان و وەزارەت پشتگیری نەكەن وەك دابینكردنی مامۆستا و بودجە بۆ قوتابخانەكان خزمەتگوزار ئەمانە هەموو كاریگەری خۆی دەبێت.

شەپۆل فاخیر مێرگەسۆری بۆ خەبات دەدوێ