فیفا لێکۆڵینەوەی لەسەر سکاڵای هەڵسوکەوتێكی نادروست لەناو ئافرەتانی هەڵبژاردەی زامبیا كرد کە بەشدارە لە مۆندیالی ئافرەتان، و بەڵێنیدا سزای توندی پێدەدرێت ئەگەر بسەلمێنرێت ئەو بابەتە ڕوویداوە، فیفا لەبەر ڕێزگرتن لە نهێنییەکان، وردەکارییەکانی نەخستەڕوو، بەڵام ڕاپۆرتە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن ڕووداوەکە لەسەر بروس مواپی ڕاهێنەر بووە کە گوایە بە ئەنقەست دەستی لە سنگی یاریزانێکی کچ داوە.

وتەبێژی فیفا دەڵێت: دەتوانین پشتڕاستی بکەینەوە کە سکاڵایەک لە پەیوەندی لەگەڵ هەڵبژاردەی زامبیا بۆ ئافرەتانی زامبیا گەیشتووە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەو بابەتە دەکرێت، فیفا هەر تۆمەتێکی هەڵسوکەوتی نادروست زۆر بە جددی وەردەگرێت و ڕێکارێکی ڕوونی بۆ هەر کەسێک لە تۆپی پێدا داناوە کە بیەوێت ڕووداوێکی نادرووست ئەنجام بدات.